حوزه‌یران 16, 2023 22:16 Asia/Tehran

لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر دوو ناوچەی "تەل ڕەفعەت" و "مەنبەج" لە پارێزگای حەلەب و هەندێک ناوچەی دیکە لە باکووری سووریا لانیکەم ١٦ کەس کوژران.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێکی سەر بە هەسەدە لە پارێزگای حەسەکە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا چوار کەس کوژران.

هەروەها شەش کەسی دیکەش لە مەنبەج لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا کرانە ئامانج و کوژراون. ھەروەھا پێنج کەس لە ئەندامانی سوپای سووریاو کەسێکی سڤیلیش لە مەنبەج و لە هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا بۆ سەر «تەل ڕفعەت» کوژران.

«ڕامی عەبدولڕەحمان» بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤیش باسی چڕبوونەوەی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سوریای کردووە لە سەرەتای ئەم حەوتەیەوە.

به غداو دیمەشق هێرشەکانی ئەنقەرەیان به نموونەیەکی ڕوونی داگیرکاری پێناسە دەکەن و به هۆی هێرشه یەکبینەکانی سوپای تورکیا زۆرێک لە ناوچەکانی باکووری عێراق و سوریا چۆڵ کراون.

سەرپەیڤ