توركیا لەتینووكردنی ناوچەكانی باکووری سوریا بەردەوامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i420434-توركیا_لەتینووكردنی_ناوچەكانی_باکووری_سوریا_بەردەوامە
دەیان ئەندامی یەكەی ئاوی تەبقە‌و نوێنەرانی ئیدارەی خۆسەر لە تەبقە كۆبوونەوە و سەبارەت بە دۆخی ئاوی ڕووباری فورات و كاردانەوەكانی لەسەر باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ، رونكردنەوەیان دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 08, 2023 11:52 Asia/Tehran
  • توركیا لەتینووكردنی ناوچەكانی باکووری سوریا بەردەوامە

دەیان ئەندامی یەكەی ئاوی تەبقە‌و نوێنەرانی ئیدارەی خۆسەر لە تەبقە كۆبوونەوە و سەبارەت بە دۆخی ئاوی ڕووباری فورات و كاردانەوەكانی لەسەر باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ، رونكردنەوەیان دا.

هاوسەرۆكی یەكەی ئاوی تەبقە حەمود ئەلشێخ ئاماژەی دایە ؛ بەبەردەوامی گرتنەوەی ئاو لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە لە سەرناوچەکانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەكارهێنانی ئاو وەك چەكێك لەدژی خەڵكی ئەوناوچانە دا.

 باسی لەوەشكرد كە تورکیا ئاوی خواردنەوەی لە حەسەكە بڕیوە و ئاوی فوراتی ڕاگرتووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژە بە گۆڕینی ئەو وێستگانە كراوە كە بۆ دەستەبەركردنی ئاوی خواردنەوە بۆ خەڵك دیاریكراون، هەروەها وەستاندنی ٩ وێستگە‌و بێبەشكردنی ئەو كەسانەی پشت بەو وێستگانە دەبەستن بۆ ئاو.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان كراوە كە ڕۆڵێكی كاریگەر بگێڕێت بۆ ڕزگاركردنی دانیشتوانی سوریا بە گشتی و باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بەتایبەتی و هەروەها ڕێگری بکات لە تاوانەكانی دەوڵەتی توركیا لە دژی سورییەكان.