ئه‌یلوول 03, 2023 20:59 Asia/Tehran
  • لە شەڕی نێوان سوپای سوریا و گروپێکی تیرۆریستی لە لازقیە ١٦ سەرباز کوژران

لە شەڕێکی نێوان سوپای سوریا و گروپە تیرۆریستییەکانی دەوروبەری شاری لازقیە زیاتر لە ٢٠ سەرباز کوژران و برینداربوون.

رۆژنامەی وەتەنی سوری بڵاویکردووەتەوە، لە ناوچەی دۆڵی رەبیعە سەر بە پارێزگای لازقیە لە سوریا، ھێزێکی سوپای سوریا کەوتووەتە ناو بۆسەی گرووپێکی تیرۆریستیی سەربە بەرەی نوسرە، شەڕ و پێکدادانێکی قورس روویداوە و بەھۆیەوە ١٦ سەربازی سوپای سوریا کوژران و پێنجی تریش برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەرچەندە ھێزێکی تری سوپای بۆ ھاوکاریکردنی ئەو ھێزەی کەوتوونەتە بۆسەکەوە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام پێش گەیشتنیان چەکدارەکان بەرەو ناوچەیەکی نادیار ھەڵاتوون.

 

سەرپەیڤ