بەشار ئەسەد: هاودەنگیی ڕۆژاوا لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی بۆتە هاندەری ماشینی کوشتاری ئیسراییل
سەرۆک کۆماری سوریا لەگەڵ «عبداللطیف رشید» هاوشانی عێراقی خۆی دیدار و وتووێژی کرد.
"بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سوریا ئەمڕۆ لە دیداریدا لەگەڵ هاوشانی عێراقی خۆی سەبارەت بە کارتێکەر بوونی وڵاتانی عەرەبی لەسەر ڕاگرتنی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە گەلی فەلەستین بیر و ڕای گۆڕییەوە. ئەسەد پێیداگرت: ئەوەی دنەدەر و پاڵپێوەنەری ماشینی کوشتاری ئیسراییلییە، هاودەنگ و هاوئاراستەبوونی ڕۆژاوا لەگەڵ ئەم ڕژێمەیە کە جەنایەت و کاولکارییەکانی لە غەززە پاساو دەداتەوە.
سەرۆک کۆماری سوریا وتی: ئەمریکا و ڕۆژاوا کەرەستەی جەنگی دەخەنە بەردەستی ئەم ڕژێمە بۆ کوشتن و کوشتار و لەگەڵ ئەوەش بەردەوام خەریکی پاسادانەوەی سیاسیی ئەو کوشتارانەن کە هەموو ڕۆژێ دژ بە ژن و منداڵ و بەساڵاچووی فەلەستینی دەکرێ.
بەشار ئەسەد ڕاشیگەیاند: هۆکاری کێشە و گرفتەکانی ناوچە هەوڵی ڕژێمی ئیسراییلە بۆ دەسگرتنی بە سەر زەوی و زاری فەلەستینییەکان و داگیرکردنی خکی سوریا و لوبنان.
سەرۆک کۆماری عێراقیش لەم دیدارەدا پێی داگرت لەسەر پێویستیی ڕاگیردرانی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە و دەستەبەرکرانی مافە ڕەواکانی گەلی فەلەستین.