کانونی یه‌که‌م 23, 2023 13:30 Asia/Tehran

ڕێکخراوە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی عێراق 173 بنەماڵەی داعشییان لە کەمپی ئەلهۆڵ لە باکووری سوریا گواستەوە بۆ نێو عێراق.

چەکدارانی کوردی سوریا شەوی ڕابردوو  ٦٥٩ تیرۆریستی داعشییان ڕادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کرد کە هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە کەمپی ئەلهۆڵ جێگیر کرابوون. 

ئەوە شەشەمین جارە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا کە ڕێکخراوە ئەمنییەکانی عێراق ژمارێک تیرۆریستی خەڵکی ئەم وڵاتە لە کەمپی ئەلهۆڵەوە بۆ نێو عێراق دەگوازنەوە. لە ساڵانی ڕابردوو و دوای شکستی تاقمی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکە، زۆربەی ئەندامانی ئەم گرووپە لە لایەن هێزە نێودەوڵەتییەکان و هێزەکانی ناسراو بە هەسەدە لە باکووری سووریا دەستبەسەر کران و لە چەن کەمپێکدا ڕاگیردران، لەوانەش کەمپی ئەلهۆڵ.

کەمپی ئەلهۆڵ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا گەورەترین شوێنی کۆبوونەوەی داعش و بنەماڵەکانیان دێتە ئەژمار کە تیرۆریستانی سەر بە نەتەوە جۆراوجۆرەکان لەم کەمپەدا لەژێر چاودێریی هێزە کوردییەکانی سوریادا ڕادەگیردرێن.

سەرپەیڤ