هەڵبژاردنی پەرلەمانیی سوریا؛ بەشار ئەسەد، دەنگی خۆی خستەنێو سندوق
سەرۆک کۆماری سوریا بە ئامادەبوون لە یەکێ لە بنکەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی سوریا لە شاری دەمشق، دەنگی خۆی خستەنێو سندوق.
"بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا ئەمڕۆ بە ئامادەبوون لە یەکێ لە بنەکانی دەنگدان لە شاری دەمشقی پایتەختی سوریا، دەنگی خۆی لەڕەوتی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی سوریا، خستەنێو سندوق.
سەرچاوە فەرمییەکان لە سوریا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕایانگەیاند، هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی ئەو وڵاتە دەسپێبووەو ئەو هەڵبژاردنە، چوارەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانییە کە پاش دەسپێبوونی قەیرانی سوریا لە ساڵی دووهەزار و یانزە، بەڕێوە دەچێ.
وێنەو گرتەڤیدیۆ بڵاوبووەکانی هاوپێوەند بە بنکەکانی دەنگدان لە شارە جۆربەجۆرەکان، پێشاندەری بەشداریی بەرچاوی خەڵک لەو هەڵبژاردنانەیە.
لەو هەڵبژاردنەدا، هەزار و پێنج سەدو شازدە نوێنەر بۆ بەدەست خستنی ٢٥٠ کورسیی پەرلەمان، پێکەوە ڕکابەریی دەکەن.
هەڵبژاردنی پەرلەمانیی سوریا لەو ناوچانەی بەدەر لە کۆنترۆڵی حکومەتی ناوەندین یان لەدەست گرووپە ترۆریستییەکان دان، بەڕێوە ناچێ.