ئاب 12, 2024 09:45 Asia/Tehran

لەئاکامی هەڵمەتی هێزەکانی ناسراو بە سووریای دیموکڕاتیک لە ڕۆژئاوای دەیرەزوور فەرماندەیەکی داعش بەناوی "ئەبوئوسامە" کوژراوەو ئەندامێکی دیکەی ئەو گروپە تیرۆریستیەش دەست بەسەر کراوە.

هێزەکانی سوریای دیموکڕات لە هەڵمەتێک بۆسەر ڕێکخستنەکانی داعش لە ڕۆژئاوای دەیرەزوور، فەرماندەیەکی داعش بەناوی "ئەبوئوسامە" کوژراوەو ئەندامێکی دیکەی ئەو گروپە تیرۆریستیەش دەست بەسەر کراوە. 

لە ڕاگەیاندراوی ئەو هێزەدا وتراوە کە چەکدارەکانیان هەڵمەتێکی سیستماتیکیان کردۆتە سەر ڕێکخستنی داعش لە گوندی "سویدان جزیرە"ی سەر ڕوباری فوڕات و ئەوەش بە پاڵپشتی ئاسمانی ‌هێزی ئاسمانی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بەڕیوە چوە.

هێزەکانی سوریای دیموکڕات سەرەتا ئەو ڕێکخستنەی داعشیان گەمارۆ داوەو داوای خۆبەدەستەوەدانیان لێکردوون بەڵام وڵامیان نەدراوەتەوە تەقەیان لێکردوون ، هەربۆیە شەڕ سەری هەڵداوەو لەئاکام دا فەرماندەیەکی ئە گروپە بەناوی "ئەبوئوسامە" کوژراوەو ئەندامێکی دیکەی ئەو گروپە تیرۆریستیەش دەست بەسەر کراوە. 

سەرپەیڤ