درێژەی تێکهەڵچوونی توند لە نێوان ئەرتەشی سوریا و تیرۆریستان
تێکهەڵچوونێکی توند لە نێوان ئەرتەشی سوریا و تیروریستانی بەرەی نوسرە لە ئارادایە ئەوە لە حاڵێکدایە کە فڕۆکەشەڕکەرەکانی سووری و ڕووسی خەریکی بوردمان کردنی ناوەندەکان و شوێنی کۆبووونەوەی تیروریستان لە دەڤەری باکووری حەمان .
گروپەکانی تیرۆریستی تەحریروشام بە پەلامارکردنەسەر شاری حەڵەب و حەما لە باکووری سووریا بەشگەلێکیان داگیرکرد بەڵام بە چوونی ئەرتەش و هێزی یارمەتیدەر تیروریستان له بەشکەلێک لەو شارانە دەرکران . ئەرتەشی سووریا دەستیان کرد بە پاتەک لێدان لە ناوەندی سووریا و توانیان تیرۆریستان دەر بکەن کە لە باکووری سوریا پێشڕەویان کرد بوو .
فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوریایی هەماری چەکەمەنی و کەرەستەی تیروریستانیان لە باشووری ڕوژهەڵاتی حەلەب بوردمان کرد تەلەفیزیونی فەرمی سووریاش وێڕای جەخت کردن لەسه ر درێژەی ئوپڕاسیونی ئەرتەشی سووریا بە مەبەستی بەرەنگار بوونەی تیروریستان باسی کوشتنی 600 تیروریستیان کرد لە هەفتەیک دا .
تیروریستانیش لە حاڵێکداکه هەوڵ ئەدەن بە پروپاگەندەی مێدیایی سیمای دڕندەی خویان بشارنەوە دەستیان کرد بە گرتنی سێ هەزار شاروومەندی سووری لە حەڵەب . لە هەمانحاڵدا کاناڵی هەواڵیی ئەلمەیادین دەڵێت کە بانگەشەی گرووپە تیروریستیەکان سەبارەت بە چوونی ئەوان بو ناو حەما درو بووە و هیچ تیروریستێک نەچووەتە ناو ئەو شارەوە . دەوترێت کە ئەرتەشی سووریا لە دەڤەری شاری حەما جێگیر بووە و لەو ناوچەگەلە لە گەڵ گرووپە تیروریستەکان خەریکی شەڕن .
کردەوەی تیروریستی لە تێکدانی ئاسایش و یەکپارچەیی سووریا لە ڕوژانی ڕابردوودا ڕووبەڕووی کاردانەوەگەلی نێونەتوەیی بووەتەوە و زورێک لە وڵاتانی ناوچە و وڵاتانی دیکە هاودەنگی خویان لە گەڵ سووریا ڕاگەیاندووە و ئەو کردەوە تیروڕیستانەیان شەرمەزار کردووە .