کانونی یه‌که‌م 07, 2024 19:21 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی سووریا :ئەزموون و توانای پێویستمان هەیە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ بارودۆخی نائاسایی

سەرۆک وەزیرانی سوریا وتی: حکومەتی ئەم وڵاتە ئەزموون و توانای پێویستی هەیە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ بارودۆخی نائاسایی و پێشهاتەکان کە بەهۆی پەلاماری گرووپە تیرۆریستیەکانی سوریا بۆ سەر ژمارەیەک لە شار و ناوچە کان دروست بووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی سانا، محەمەدی جەلالی، سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی سوریا لە کۆبوونەوەیەکی  بەپەلەدا  جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت کۆبوونەوەیەکی بۆ تاوتوێکردنی سیاسەت و ستراتیژی و پلانەکان ئەنجام نادات؛ چونکە لە ئێستادا حکومەت یەک سیاسەت و یەک ئامانجی هەیە، ئەویش پشتیوانیکردنە لە خۆڕاگری  سوپا و هێزە چەکدارەکان و دابینکردنی هەموو ئاسانکاری و پشتیوانی و  بۆ برا ئاوارە ناوخۆییەکانی ناو پارێزگاکان بەهۆی پەلاماری گروپە تیرۆریستییەکانەوە. هەر لەم  دانیشتنەدا  وەزیرانی کابینەی سوریا جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم وڵاتە  لە هەلومەرجێکی دژوارتر  و ئاڵۆزتر تێپەڕیوە و بە  وریایی  سەرۆک کۆمار بەشار ئەسەد و خۆڕاگری و بەهێز و دەسەڵاتی  دامودەزگاکانی حکومەت توانیویەتی بەرەو سەقامگیری زیاتر هەنگاو بنێت . هەروەها ژمارەیەک لە وەزیرانی سوریا لەم دیدارەدا جەختیان لەوە کردەوە کە بەشێک لەو شەڕەی کە ئێستا سوریا ڕووبەڕووی بووەتەوە، شەڕی دەروونی میدیاکانە، کە ئامانج لێی کاریگەری لەسەر ورەی  خەڵکە و لەلایەن ئەو وڵاتانەوە  بە دی هاتووە  کە پشتیوانی گروپە تیرۆریستییەکان دەکەن.

سەرپەیڤ