2500 چەکدار لە ماوەی هەفتەیەکدا لە سوریا کوژراون
بە بەرز بوونەوەی ژوماری چەکدارانی کوژراو لە سوریا بۆ دوو هەزار و پێنسەد کەس ئەرتەشی سوریا لە نوێترین بەیاننامەی خۆیدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەرتەش ئوپڕاسیونی خۆیان بۆ بەدەستەوە گرتنی دووبارەی کونتڕوڵی ناوچەی حەما و حومسیان دەسپێکردووە
فەرماندەرایەتی گشتیی ئەرتەش و هێزە چەکدارەکانی سورویا ئەمڕۆ لە بەیاننامەیکدا ڕایگەیاند : هێزەکانی سوپای سوریا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە دژی ئەندامانی چەکدار لە ناوچەکانی دەرعا و ئەلسویدا دەستپێکردووە، هەروەها هێزەکانی سوپای سوریا بە هێرشی موشەکی و تۆپخانەی قورس بنکە ی تیرۆریستان و ڕێگاکان و هێڵەکانی فریاگوزاریی تیروریستانیان کردووەتە ئامانج و بە پێی هەواڵێکی دیکە هێزەکانی سوریا و ڕوسیا هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کۆبوونەوەی تیرۆریستان لە ڕیفی باکووری حومس و دەیان تیرۆریستیان کوشتوونە نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە گرژی و ئاڵۆزییەکانی سووریا زیاتر لە ٣٧٠ هەزار هاووڵاتیی ئەم وڵاتەی ئاوارە کردووە .