یەکەم بەیاننامەی بەشار ئەسەد پاش بەجێهێشتنی سوریا
بە شار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری پێشووی سوریا لە یەکەم بەیاننامەیدا پاش بە جێهێشتنی وڵاتەکەی، زانیاریگەلێکی بڵاو کردەوە سەبارەت بە چۆنیەتی چوونەدەری لە دیمەشق لە ڕۆژی هەشتەمی دێسەمبەردا.
"بەشار ئەسەد" لەم بەیاننامەیەدا وتی: لە دەسپێکەوە با ئەوە بڵێم کە من وڵاتەکەمم بەو شێوەی کە باس کراوە و دەنگۆی بڵاو بۆتەوە بە شێوەیەکی پلانبۆداڕێژراو بەجێنەهێشتووە. هەروەها بەو شێوەی کە دەنگۆیان بڵاو کردۆتەوە لە دواکاتژمێرەکانی شەڕیشدا وڵاتم بەجێنەهێشت، بەڵکوو هەر لە دیمەشق مامەوە و تا کاتژمێرەکانی دەستپێکی سەرلەبەیانی یەکشەممە هەشتەمی دێسەمبەری ٢٠٢٤ ،ئەرک و بەرپرسایەتییەکانی خۆمم بەجێ هێناوە. بەڵام بە گەیشتنی تیرۆریزم بۆ نێو دیمەشق، بە هەواهەنگی لەگەڵ هاوڕێیانی ڕووسم خۆم گەیاندە لازقییە. "بەشار ئەسەد" لە درێژەدا وتوویەتی: کاتی کە سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە گەیشتمە بنکەی حەمیمیم، دەرکەوت کە هێزەکان لە هەموو هێڵەکانی شەڕ پاشەکەشەیان کردووە و دوایین بنکە و مەتەرێزەکانی سوپایش تەسلیم بووە، هەر بۆیە من بەبێ ئەوەی هیچ پلانێکم هەبێت بۆ وەرگرتنی پەنابەرێتی، بە هەواهەنگی ڕووسەکان سووریام بەجێ هێشت.