کانونی یه‌که‌م 17, 2024 19:40 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی دەست درێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر خاکی سووریا

لە کاتی ڕوخانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە سووریا ، سوپای ڕژێمی زایونی بە ھێرش کردنەسەر خاکی سووریا گەلێک لە ژێرخان و کەرەستە سەربازییەکانی ئەم وڵاتەی کردووەتە ئامانج.

لەشکریانی زایونی لە سەر دەستدرێژکارییەکانیان لە خاکی سووریا بەردەوامن، بە جۆرێک کە لە گەڕەکە کۆنەکانی ناوچەی «حەزەر» ھەڵکەوتوو لە «جەبەل شێخ» پێشڕەوییەکی بەرچاویان کردووە.

لەشکریانی زایونی ئەمڕۆ لەدرێژەی دەست درێژکارییەکانیان دا، ئاوەڕێی چۆمی «یەرموک» و بەنداوی ئەلوەحدە لە باشووری سوریایان خستەژێر ڕکێفی خۆیانەوە.

ڕۆژنامەی «واڵ ستریت ژورناڵ»یش باسی مۆڵ درانی زیاتری ھێزەکانی تورکیا لە نزیک سنوورەکانی لەگەڵ سووریاو ھێرشی بەم زووانە بۆسەر ھەسەدەی لە کۆبانی دا کردووە.

سەرۆکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراقیش لەم پەیوەندییەدا وتوویەتی: عێراق دەست لە کاروباری نێوخۆیی سووریا وەرنادات، بەڵام عێراق و سووریا یەک کەشی ئاسایشتییان ھەیە، کەوتنی سوپای سووریاو کرانە ئامانجی بە ھۆی ڕژێمی زایونییەوە جێگای داخە.

ھەر لەم حاڵەدا محەممەد بەشیر سەرۆکی دەوڵەتی گواستنەوەی سووریاش وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە داوا لە ئاوارە سوورییەکان لە وڵاتانی جۆربەجۆر کراوە کە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان، پێشی داگرت: کاتی ئەوە گەییشتووە کە کۆمەڵگای جیھانی پشتگریی سووریا بکات و بایکۆتەکانی لە کۆڵ بکاتەوە.

بەڵام نیگەرانی لە بارەی شەڕو شێوازی حکومەتی توندوتیژی تاقمە چەکدارەکان بووەتە ھۆی ئەوەی کە لە مەڕ گەڕانەوە دڕدۆنگ بن و ترسیان ھەبێت.

ڕۆژانی ڕابردووش ھێندێک دەنگ و باس لە بارەی کرانەوەی باڵوێزخانەی کۆمەڵێک لە وڵاتان لە سووریا بڵاو بووەوە.ھاوکات ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە، کرانەوەی باڵوێزخانەی ئێران پێویستی بە ھێندێک پێشەکی و بەستێن لەوانە دڵنیا بوون لە دابین کرانی ئاسایشتی نوێنەران و کارگێڕانی باڵوێزخانەکەیە.

سەرپەیڤ