کانونی یه‌که‌م 19, 2024 20:20 Asia/Tehran
  • داگیرکردنی 500 کیلومەتر لە خاکی سوریا لە لایەن ڕژێمی زایۆنیەوە

سەرچاوە هەواڵییەکان باسیان کرد لە کردنە ئامانجی بنکە سەربازییەکانی ئەرتەشی سوریا و داگیرکردنی 500 کیلومەتر لە خاکی ئەو وڵاتە لە لایەن ڕژێمی زایونیەوە .

 ئەرتەشی تیرۆر بە  دەسدرێژی بۆسەر خاکی سوریا  و پێشڕەوی لەو وڵاتە  دەستی کرد  بە لەناو بردنی  بە تەواوی بنکە سەربازییەکانی  ئەرتەشی سوریا لە بەرزاییەکانی جەبەلشێخ و قونەیتەرە و دەرعا.

سەربازانی زایونی تا ئێستا نزیکەی 500 کیلومەتر لە باشووری  سووریایان  بە تەواوی داگیرکردووە . سەرچاوە خوجێییەکان لە سوریا هەروەها ڕایانگەیاند کە داگیرکارانی  زایونی بنکەی  گوردانەکانی دووهەم و سێهەمی ئەرتەشی سوریایان  کە گەورەترین  گوردانەکانی ئەو وڵاتە  لە باشووری سووریا پێک دێنن لەناو بردووه .

سەرپەیڤ