دەسدرێژی فڕۆکە شەڕ کەرەکانی تورکیا بۆ سەر ئاسمانی سوریا
فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بە دەستدرێژیکردنە سەر ئاسمانی سوریا پێگە و بنکەی هێزەکانی هەسەدەیان بۆردومان کرد .
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەردەوام بوون لە دەستدرێژیکردنە سەر خاکی سوریا و هێرشی قورسیان لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی حەلەب ئەنجامدا و بۆردومانی پێگەکانی هەسەدەیان لەم ناوچەیەدا کرد تورکیا لە هەفتەکانی ئەم دواییەدا دەسدرێژی بۆسەر خاکی سوریای توندتر کردوەتەوە بەڵام هێزەکانی ژێر فەرمانی تورکیا لە هەمبەر هێزەکانی هەسەدە شکستیان هێنا ، بەرلەوەش هێزەکانی هەسەدە توانیان چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا لە ڕوژهەڵاتی فورات بخەنە خوارەوە . هێزەکانی هەسەدە کە لە دیسامبری ڕابردوودا چەندین پەلاماری ئەندامانی سەر بە تورکیا دژی گوندەکانی باشووری بەنداوی تشرینیان ناکامم هێشتەوە لە نوێترین شەڕدا لەگەڵ ئەو هێزانە توانیان سی کەس لەوان و ئەفسەرێکی پلە باڵای تورکیاش بکوژن . سەرچاوەکانی سوریا پشتڕاستیان کردەوە کە ئەفسەرێکی تورک لە نزیک بەنداوی تەشرین لە سوریا لە شەڕی هەسەدە دا کوژراوە.