کانونی دوھەم 06, 2025 19:00 Asia/Tehran
  • هەسەدە پەلاماری چەکدارانی سەر بە تورکیای بەرپەرچ دایەوە

لە پەلاماری هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا و شەڕ و پێکدادانیان لەگەڵ هێزەکانی هەسەدە ژمارێک لەم چەکدارانەی سەر بە تورکیا کوژران.

بە وتەی ژێدەرە هەواڵییەکانی سوریا گوندی تروازیە لە دەڤەری گرێسپی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ ببووە گۆڕەپانی پەلاماری تۆپخانەیی چەکدارانی سەر بە تورکیا. هەروەها شەڕوپێکدادانی نێوان هێزەکانی کوردی سوریا ناسراو بە هەسەدە و چەکدارانی سەر بە تورکیا لە دەڤەری بەنداوی تشرین و گوندەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج بەردەوامە. هەسەدە لە دوایین بەیانامەی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە هەموو پەلامارەکانی هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا کە بە پاڵپشتی ئاسمانی و درۆنی ئەم وڵاتە ئەنجام دەبێ بەرپەرچ داوەتەوە. لەم شەڕ و پێکدادانانەدا ١٣ چەکداری سەر بە تورکیا کوژران.

سەرپەیڤ