توند بوونەوەی تێکهەڵچوونەکان لە سوریا
ئەرتەشی تورکیا و گرووپەکانی سەر بە تورکیا درێژە ئەدەن بە پەلامارەکانی توندی ئاسمانی و توپخانەیی بۆسەر ناوچە جوراوجورەکانی باکوور و ڕوژهەڵاتی سوریا
لە کاتژمێرەکانی سەرەتایی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ پەلامار دژی ناوچەکانی دەڤەری بەنداوی تشرین و پەلاماریتوپخانەیی میلیشیاکان دژی بنکەکانی هەسەدە توند بووەوە . ئەرتەشی تورکیا هاوڕێ لە گەڵ هێزەکانی ژێر فەرمانی پەلاماری کردە سەر هێزەکانی هەسەدە و هێزە سەربازیەکانی مەنبەج جێگیر لەو ناوچەگەلە و تێکهەڵچوونێکی توند لە نێویاندا ڕوویدا .
ئەرتەشی تورکیا و گرووپەکانی ژێر فەرمانی گوندەکانی تەویل و تەل تەویل لە ڕوژئاوای شاری تەل تەمەر یان بە شێوەیەکی بەربڵاو و بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی قورس و توپخانە کردە ئامانج . هەروەها خۆفڕەکانی ئەرتەشی تورکیا ناوچەی کوبانێ گوندی گریک و ناوچەکانی دەوروبەریان بوردمان کرد . ئەو تێکهەڵچوونانە لە حاڵێکدا ڕوویدا کە جم و جوڵی ئەرتەشی تیرور بۆ سەقامدانی داگیرکردنی خوی لە باشووری سوریا بەردەوامە .
سەرچاوە هەواڵیەکان باسیان کرد لە گەیشتنی چەن تانکی ئیسرائیلی بۆ ناوچەکانی ئەلعەشە و تەپوڵکەکانی ئەلئەحمەر لە دەڤەری قونەیتەرە لە باشووری سووریا . داگیرکەر بۆ ڕێگریکردن لە گەیشتن بە ناوچەکانی دەوروبەری بەنداوەکە، بەربەستی دروست کرد کە مەترسیە لەسەر ئاسایشی ئاوی باشووری سوریا و بەشێک لە گەڕەکەکانی دیمەشق .
بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی، باسی کرد لە کۆتایی هاتنی ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ سوریا لە ساڵی ١٩٧٤ سەبارەت بە جۆلان و فەرمانی پێشڕەویکردن لە خاکی سوریا و پەلاماری ئاسمانی بۆ سەر هەموو بنکە سەربازییەکانی دەرکرد و بەرگرییەکی لەم وڵاتە دەرکرد، ئەوە لەکاتێکدایە کە هێزەکانی ئەرتەشی داگیرکەر لە ئامادە بوونی بێ ئامانجی خۆیان سوریا سکاڵایان هەیە.