شوبات 01, 2025 13:20 Asia/Tehran
  • جولانی ئەچێ بۆ عەرەبستان

ئەحمەد شەرع بەناوبانگ بە ئەبومحەممەد جولانی کە بەتازەیی وەکوو سەرۆکی کۆماری تازەی خولی ئینتقاڵی سووریا هەڵبژێردراوە ، ئەگەریی هەیە حەوتەی داهاتوو گەشت بکات بۆ عەرەبستان .

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئەلمەدن، هیچ زانیاریەک لەبارەی وردیاتی ئەم گەشتە یائەگەریی دیداروچاوپێکەوتنی لەگەڵ محەممەدبن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستان بەدەستەوە نەدراوە.

پیشتر ، ئەلشەرع لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تورکیەیی ڕایگەیاندبووکە یەکەمین سەفەری دەرەوەیی بۆ عەرەبستان یاتورکیا ئەنجام ئەدات بەڵام کاتەکەی دیاری نەکراوە. هەواڵی سەفەری ئەلشەرع بۆ عەرەبستان یەک حەوتە دوای سەفەری فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری کاروباری دەرەوەی عەرەبستان بۆ دەمیشق ئەنجام دەبێت.

سەفەری بن فەرحان بۆ دەمیشق، یەکەم سەفەری ناوبراو دوای حکومەتی بەشارئەسەد سەرۆک کۆماری پێشووی سووریایە. پیشترو لە سەرەتای ژانێڤەری نێوەکانی بەفرانبار ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی حکومەتی ئینتقالی سووریا چووبۆڕیاز ولەگەڵ بن فەرحان دیداری کرد. هەروەها لە حەوتەکانی ڕابردویش عەرەبستان میوانداری کۆبوونەوە ودانیشتن لە بارەی داهاتووی سووریا بووە.

 

 

سەرپەیڤ