شوبات 06, 2025 16:26 Asia/Tehran
  • تورکیا دوو بنکەی سەربازیی لە سوریا دادەمەزرێنێت

تورکیا بەنیازە دوو بنکەی سەربازیی لە سوریا دابمەزرێنێت و فڕۆکەی جەنگی ئێف 16یان تێدا جێگیر بکات

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەنقەرە و دیمەشق گفتوگۆ ئەنجام دەدەن کە ئەگەری هەیە بەم نزیکانە ڕێککەوتنێکی هاوبەشی بەرگریی لێبکەوێتەوە، کە بەپێی ڕێککەوتنەکە، هێزەکانی تورکیا مەشق بە سوپای نوێی سوریا دەکەن، لەنێویاندا فڕۆکەوان، ئەمەش دەتوانێت توانا ئاسمانییەکانی سوریا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبکاتەوە.

ئەوەش هاتووە: بڕیارە ئەم مەشقە هاوکات بێت لەگەڵ جێگیرکردنی 50 فڕۆکەی جەنگیی ئێف 16ی تورکیا، بۆ ئەوەی وەک هێزێکی ئاسمانیی کاتی خزمەت بکەن تا ئەو کاتەی کە هێزی ئاسمانیی سوریا دروست دەکرێتەوە.

هەروەک ئەگەری دامەزراندنی بنکەی سەربازیی تورکیا لە ناو خاکی سوریادا ئاماژەیە بۆ پابەندبوونێکی ئەمنی درێژخایەن لەلایەن ئەنقەرەوە کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر هاوسەنگی هێز لە ناوچەکەدا هەبێت.

سەرپەیڤ