ئاشکرا بوونی مەبەستی ڕاستەقینەی ڕژێمی زایۆنیستی لە سووریا
بێدەنگی دەسەڵاتدارە نوێیەکانی سوریا وایکردووە ڕژێمی زایۆنی بیر لە داگیر کردنی هەمیشەیی خاکە داگیرکراوەکانی نوێ لە سوریا بکاتەوە. ئدیاتبە ئدیابتە ئیدددڕیدیئئئئئ ی
ڕۆژنامەی زایۆنیستی هائارێتس لە ڕاپۆرتێکدا باسی دامەزراندنی حەوت بنکەی سەربازی ڕژێمی زایونی لە خاکی سوریای کرد و ڕایگەیاند کە سوپای تیرۆر حەوت بنکەی سەربازی لە ناوچە تازە داگیرکراوەکان لە خاکی سوریادا دامەزراندووە. ئەم بنکانە لە سەرانسەری سێگۆشەی سنووری نێوان سوریا، ئوردن و فەلەستینی داگیرکراودا بڵاوبوونەتەوە، بە گوتەی کارناسان، هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ داماڵینی چەک لە سوریای نوێ، لە پێناو سیاسەتی هەمیشەیی ڕژێم بۆ پاراستنی باڵادەستی سەربازی بەسەر وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیی دەوروبەری هەڵدەسەنگیندرێت.
ئێستا پاش پێشهاتە نوێیەکان لە سوریا، ڕژێمی زایۆنیستی بە هاوکاری هەندێک لایەن و ڕەزامەندی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە چوارچێوەی هەوڵێکدا بۆ گۆڕینی ڕووخساری ناوچەکە یان دروستکردنی بەناو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ چالاکی دەکات .
ڕژێمی زایۆنیستی بە نیازی ئەوەیە کە سوریا بکاتە "میسری دووەم" و بە هاتنی ترامپ بەسەر حکومەتی نوێی ئەم وڵاتە عەرەبییەدا کامپ دەیڤیدی نوێ بسەپێنێت . پەلاماری بەربڵاوی ڕژێمی زایونی بۆ سەر ژێرخانەکانی سوریا و داگیرکردنی بەشەکانی دیکەی خاکی وڵات پرسیاری جددی بۆ حکوومەتی نوێی وڵات و بەتایبەت ئەبو محەممەد جولانی دروست کردووە و ئەو ئەگەرەی بەهێزتر کردووە کە ئەو گرووپانەی ئەم حکومەتە پێکدەهێنن و لاگرەکانیان بە ویستی خۆیان یان بێ ئیرادە، هەر لە سەرەتاوە لە ناو زەوینی ئەو ڕژێمە ییارییان کردووە و یارمەتی ئامانجە داگیرکەرەکانییان داوە .