مه‌زڵوم عه‌بدى داواکارییه‌کى جۆلانی ڕه‌تده‌کاته‌وه
به‌گوێره‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ک، حکومه‌تى سوریا داواکارییه‌کى ئاراسته‌ى هەسەدە کردوه‌و مه‌زڵوم عه‌بدیش داواکاریه‌که‌ى ڕه‌تکردۆته‌وه.
حکومه‌تى سوریا به‌سه‌رۆکایه‌تى ئەبوومحەممەد جۆلانی داواکاریه‌کى ئاراسته‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات کردووه‌و وتوویە: "باسی کورد بکە و عەرەب بۆ ئێمە بەجێبهێڵە". سه‌رچاوه‌کان له زارى عه‌بدیه‌وه ئاشکرایان کردووه کە مەزڵوم عەبدی به توندى ئه‌و داواکارییه‌ى ڕه‌تکردوه‌ته‌وه‌و پێیڕاگه‌یاندوون، کورد‌و عه‌ره‌ب پێکه‌وه پێکهاته‌ى هێزه‌کانى سوریاى دیموکراتیک (هه‌سه‌ده)یان پێکهێناوه‌و له‌یه‌ک جیا ناکرێنه‌وه.
مەزڵوم عەبدی وه‌کو فه‌رمانده‌ى گشتى هه‌سه‌ده وتویه‌تى، "خاڵێکی تری ناکۆکییەکانى نێوان هه‌سه‌ده لەگەڵ دیمەشق، ماوەی کاتی یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکراتە لەناو وەزارەتی بەرگرییدا کە لەدوو ساڵ کەمتر نابێت، به‌ڵام دیمەشق داوا دەکات تا کۆتایی ئەمساڵ تەواوی ئەو خاڵانەی لەسەری ڕێککەوتون یەکلا بکرێتەوە بەتێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیکیشەوە".