پەلاماری زایۆنیەکان بۆ سەر سووریا
دوپاتکرانەوەی پڕۆژەی پارچە پارچەکران وشەڕاشویی نانەوە لە ناوچە
پەلامارەکانی ئەم دواییە بۆ سەرناوچە جۆربەجۆرەکان لەوان دەمیشق، نەتەنیا بنپێکردنی ئاشکرای سەروەری نیشتمانی سووریایە، بەڵکۆ بەشێکە لە سێنارێوی درێژخایەن کە مەبەستەکەی پارچەپارچە کرانی سووریا وبێ سەقامی ناوچەیە.
لەسێبەری بێدەنگەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وداکۆکی ئاشکرای دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاوایی ، ڕژێمی زایۆنی جارێکی تر بە دەستدڕێژی کردنەسەر خاکی سووریا، ڕواڵەتی ڕاستەقینەی خۆی نومایش دا. ڕژێمی زایۆنی زۆرساڵە کە بە گەڵاڵەڕێژی پڕۆژەی گەشە خوازانە ودابەشکرایانە،هەوڵ ئەدات وڵاتانی مێحوەری خۆڕاگری لەگەڵ قەیرانە دەرونیەکان ڕووبە ڕوو بکاتەوە ولە کردەوە دا تواناییان لە بەرامبەر زێدەخوازیەکانی زایۆنیستی کەم بکاتەوە. سووریا وەکوو ئاڵقەیەکی گرینگ لەم مێحوەرە، هەمووکات کەوتووەتەبەر دەسڕێژ ئەم سیاسەتانە. دەستدرێژکاریەکانی ئەم دواییەش هەرلەم چوارچیوەیەدا جیی لێکدانەوەیە؛ بڵێسەدارکردنی ئاگری شەڕاشویی وپیکهێنانی بوشایی ئاسایشتی بۆ هاسانکاری ڕەوتی پارچەپارچەکرانی ئەم وڵاتە.ڕژێمی زایۆنیستی بە باش دەزانێ کە بەردەوامکرانی بوونی خۆی وابەستە بە لاوازکرانی دەسەڵاتی ناوچەیی خۆڕاگری وتێکدانی زەنجیرەی هاوپەیمانی نێوان ئێران، سووریا ، حیزبوڵڵا وگروپەکانی تری خۆڕاگریە. کەوایە، هەرجۆرەسەقام ویەکدەنگی ویەکگرتوویی لە سووریا ، هەڕەشەیەکی ستراتژیک بۆ بەرژەوەندی تلاڤیڤ دێتە ئەژمار.