May 06, 2025 16:17 Asia/Tehran
  • جموجۆڵی جێینیگەرانی داعش لە سوریا

ناوەندی ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تیرۆریستانی داعش ٧١ ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستییان دژی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجامداوە کە بریتین لە پەلاماری چەکدارانە، بۆردومان و تیرۆرکردن.

ئەم پەلامارانە کراونەتە سەر ٥٩ شوێن لە دێرەزوور، ٩ شوێن لە حەسەکە و ٣ شوێن لە ڕەققە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە چالاکییەکانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سوریا چڕبوونەتەوە، بەتایبەت لە سنوورە هاوبەشەکانی ئەم وڵاتە و عێراق. پێدەچێت لەبەر تەشەنەی ململانێ و ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزەکانی هەسەدە و تیرۆریستانی حوکمڕانی ئەم وڵاتە، هەلی گەڕانەوەی داعش بۆ سوریا ڕەخسابێ. شارەزایانی ئەمنی بە لەبەرچاوگرتنی بێدەسەڵاتی و هیچلێنەهاتوویی تیرۆریستانی حوکمڕانی سوریا لە دابینکردنی ئاسایشی ئەم وڵاتە، وشدارییان داوە لەحاند سەرهەڵدانەوەی داعش لە سوریادا.

سەرپەیڤ