درێژەی پێشڕەوی داگیرکارانی زایۆنی لە باشووری سووریا
چەکدارانی زایونی لە حاڵی پێشڕەوی دان بەرەو ناوچەگەلێک لە باشووری سووریا
سەرچاوە خۆجێییەکان لە سووریا ڕاپوڕتیان دا کە یەکەی سەربازی ئەرتەشی ڕژێمی زایونی پێکهاتوو لە دوو تانک و دوو تڕوموبیلی سەربازی ئەمڕو بە شێوەی بەرتەسک لە ناوچە سنورییەکانی باشووری سووریا پێشڕەوییان کردووە . سەرچاوەکانی سووری باسی بریندار بوونی 6 کەسیان کرد بە هۆی تەقینەوەی بومبێک لە دەڤەری سویدا و دزەی دوبارەی سەربازانی ڕژێمی زایونی بۆناو ناوچەگەلی باشووری سووریا . سەرچاوە سوریاییەکانیش باسی کوژرانی کەسێک و بریندار بوونی 3 کەسیان کرد بە هۆی پەلاماری گرووپی تیروریستی داعش بۆسەر ناوچەیەک لە سویدا . جم و جولی سەربازی زایونیەکان لە حاڵێکدایە کە دوای کەوتنی حکومەتی بەشار ئەسەد لە ساڵی ڕابردوودا ناوچەگەلی باشووری سووریا بووەتە گوڕەپانی ڕەمبازینی ئەرتەشی ڕژێمی زایونی .