حوزه‌یران 01, 2025 15:24 Asia/Tehran
  • دیداروچاوپێکەوتنی جۆلانی وبن فەرحام لە دەمیشق

لە درێژەی هەوڵ وتەقالاکان بۆ بەهێزکرانی پێوەندی دوو لایەنە، ئەمڕۆ جۆلانی سەرۆکی حکومەتی کاتی سووریا، میوانداری شاندێکی پلە بەرز لە عەرەبستانی سەعودی بەسەرۆکایەتی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بوو.

سەرۆکی حکومەتی کاتی سووریا جۆلانی لە دەمیشو لە شاندێکی پلە بەرز لە عەرەبستان  بە سەرۆکایەتی فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەم وڵاتە ، پیشوازی کرد.

بەپیی ئەم ڕاپۆرتە ئەم دیدارە بە مەبەستی بەهێزکرانی هاوکاریە دوولایەنەکان ولێکدانەوەی ڕیکارەکانی گەشەی پێوەندی سیاسی وئابووری نێوان دوو وڵات ئەنجام بووە.

هەرلەم دیدارەدا دوولایەن لە بارەی بەهێزکرانی پێوەندیەکان وپەرەی هاوکاریە دوولایەنەکان لە بەشە جۆربەجۆرەکان وتووێژی کردووە ولەسەر پێویستی بەردەوامکرانی هەماهەنگی وڕاوێژکاری لە بواری پرس ومەسەلەکانی ناوچەیی ومژارەکانی بەرهۆگری هاوبەش پیداگریان کرد. ئەسعەد شیبانی وەزیری کاروباری دەرەوەی سووریا لە پرێس کۆنفرانسێکدا بەهاوتای سەعودی خۆی ڕایگەیاند کە لە ڕەوتی وتووێژە دوولایەنەکان، مژاری گرینگ لەوان بەهێزکرانی هاوکاریەکانی ئابووری ، وزە وگەشەی ژێرخانەکان درایە بەرباس ولێکدانەوە. وتیشی: هاوکاری لەگەڵ عەرەبستان دەتوابێ بوارچێکەری ئاوەدانکردنیەوەی ئابووری وبەهێزکرانی ژێرخانە گرینگەکان لە سووریا بێت ودەمیشق لە پەرەی ئەم پێوەندیانە پیشوازی دەکات.

 

 

سەرپەیڤ