دەستدرێژی تازەی ئیسرائیل بۆسەر خاکی سووریا
حوزهیران 03, 2025 10:54 Asia/Tehran
سەرچاوە خۆجییەکان ڕاپۆرتیان دا کە سەربازانی زایۆنی خەرێکی پێشڕەوی لە ناوچەگەلێک لە باشووریا سووریان .
سەرچاوە خۆجییەکان لە سووریا لە پیشڕەوی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی لە گوندی ئەلمشیرفە لە گردوپەڕی قونەیتەرە لە باشووری سووریا هەواڵیان دا. هێشتا وردیاتێک لە بارەی مەبەست وئامانجی ئەم پێشڕەویە وتێکەڵچوون یا کاردانەوەی هێزەکانی جۆلانی ڕاپۆرت نەکراوە. سەرچاوە خۆجییەکان لە سووریا دوینێ یەکشەممەیش لە پێشڕەوی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لەنێوان دوو شارۆچکەی" جبا" وخان ئەرنبە" لە گردوپەڕی قونەیتەرە هەواڵیان دابوو. ئەم جمووجوڵیە سەربازیەی ڕژێمی زایۆنی لە حاڵێکدا ئەنجام دەبێت کە دوای ڕۆخانی حکومەتی بەشار ئەسەد لە ساڵی ڕابردوو، ناوچە باشووریەکانی سووریا بووەتە گۆڕەپانی هاتووچووی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی.