بەرزبوونەوەی جمووجوڵی سەربازی لە سنوورەکانی سووریا
دیدەبانی مافی مرۆڤی سووریا ڕاپۆرتی دا هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە شێوەی بەربڵاولە گردوپەڕی سه نته ری قۆنەیتەرە سەقامگیر بوونە .
لە حاڵێکدا کە ناوچە سنووریەکانی نزیک لە هێڵی ئاگربڕ لە حاڵەتی ئامادەباش دان ، جمووجوڵی سەربازی ئەمدواییە لە باشووری سووریا بە تایبەت لە پارێزگەی سوەیدا ، بووەتە هۆی تەشەنا سەندنی ئاڵوزیە ئاسایشتیەکان. هەتا ئێستاکە هیچ تێکەڵچوونێکی ڕاستەو خۆ ڕووی نەداوە بەڵام ئەم دۆخە بووەتە هۆی نیگەرانی دەربڕین لە نێوان دانیشتووانی ناوچە سنووریەکان. سەرچاوە هەواڵیەکان یش لە دروستکرانی نهێنیانەی بنکە وناوەندی تازەی ئەمریکا لە سووریا ولەنزیک کێڵگە نەوتی وگازیەکانی ئەم وڵاتە هەواڵیان دا.
سەربازانی ئەمریکایی ڕەوتی دروستکرانی سێ بنکە وناوەندی تازەیان لە ناوخاکی سووریا بە شێوەی نائاشکراو نهێنی دەستپێکردووە. ئەم بنکە وناوەندانەکە لە حەسەکە و دەیروزۆرهەتا ناوچەی ئەلتەنەف کەخەرێکە ڕوو دەنرێن بە هۆی سانسوری زۆر هیچکام لە هەواڵەکانیان بڵاو نابێتەوە/. .چاودیری مافی مرۆڤی سووریا یش لە بەیاننامەیەکدا پەلامارە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خاکی سووریا، لەوان پەلامارە ئاسمانیەکان وجمووجوڵی زەوینی بەرتەسکیان شەرمەزارکردووە. ئەم ڕێکخراوەیە لە کۆمەڵگەی جیهانی داوای کردووە هەتا لەهەمبەر ئەم کردەوانە کە هەڕەشە لە سەقامی ناوچە دەکات، بەرپرسایەتی خۆیان قەبوڵ بکەن. ٩٤٠ کەس لە تێکەڵچوونەکان لە پارێزگەی سوەیدا وپەلامارە ئاسمانیەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆدەمیشق گیانی خۆیانیان لە دەس داوە.