بەردەوامکرانی جمووجوڵی ڕژیمی زایۆنیستی لە باشووری ڕۆژئاوای سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i440593-بەردەوامکرانی_جمووجوڵی_ڕژیمی_زایۆنیستی_لە_باشووری_ڕۆژئاوای_سووریا
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند : لە درێژەی دەسدرێژکاریە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ ناو خاکی سووریا یەکەیەکی سوپای ئەم ڕژێمە پێشڕەوی کردبەرەو جادەی ترنجە - حەزرلە باکووری پارێزگەی قۆنەیتەرە لە باشووری ڕۆژئاوای سووریا .
(last modified 2025-08-03T12:26:48+00:00 )
ئاب 03, 2025 13:44 Asia/Tehran
  • بەردەوامکرانی جمووجوڵی ڕژیمی زایۆنیستی لە باشووری ڕۆژئاوای سووریا

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند : لە درێژەی دەسدرێژکاریە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ ناو خاکی سووریا یەکەیەکی سوپای ئەم ڕژێمە پێشڕەوی کردبەرەو جادەی ترنجە - حەزرلە باکووری پارێزگەی قۆنەیتەرە لە باشووری ڕۆژئاوای سووریا .

پێشڕەوی سەربازانی زایۆنی لە پارێزگەی قۆنەیتەرە هاوکات لەگەڵ درێژەی دەسدرێژکاریەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ناو خاکی سووریا وچالاکی سەربازی وئاسایشتی سوپای داگیرکەر لەنزیک کەرتی سنووری ئەنجامی گرت. 

سەرباری نیگەرانی دانیشتوانی ناوچە باشووریەکانی سووریا لەم دەسدرێژکاریە، حکومەتی سووریا هیچ جۆرە کاردانەوەی ڕەسمی بەم دەستدرێژکاریە بەردەوامانە نیشان نەداوە.

ئاسمانی پارێزگەکانی قۆنەیتەرە ودەرعا لە باشووری سووریایش گۆڕەپانی بەرزبوونەوەی بەرچاوی جمووجوڵی ئاسمانی سوپای زایۆنیستی بوو.