گیرانی ٣ ئەندامی داعش لە دێرەزوور لە لایەن هەسەدەوە
هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) دوو هەڵمەتیان دژ بە تیرۆریستانی داعش لە ناوچەکانی دەڤەری دێروزوور ئەنجام دا کە بە هۆیەوە سێ ئەندامی ئەم گرووپەیان قۆڵبەست کرد و دەستیشیان گرت بە سەر ڕادەیەکی زۆر چەک و کەرەستەی جەنگی.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک ناسراو بە هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ئەم هێزانە لە ناوچەکانی دەڤەری دێروزووردا دوو هەڵمەتیان دژ بە داعش ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا سێ ئەندامی داعشیان گرتووە. لە بەیاننامەی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدەدا هەروەها هاتووە؛ هێزی کۆماندۆی هەسەدە دوو ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتووی دژ بە تیرۆریستانی داعش ئەنجام داوە، یەکەم هەڵمەت لە ڕۆژهەڵاتی دێروزوور بوو کە لەو هەڵمەتەدا ئەندامێکی داعش گیرا و هاوکات دەستیش گیرا بە سەر ڕادەیکی بەرچاو چەک و کەرەستەی جەنگی کە ئەم کەسە پێی بوو. هەڵمەتی دووەم لە ناوچەی بەسیرە جێبەجێکرا و هێزەکانی هەسەدە حەشارگەیەکی ئەندامانی داعشیان تیابرد و دوو ئەندامی داعشیان لەو حەشار گەیەدا دەستگیر کرد.