سەرکردەیەکی داعش لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب قۆڵبەست کرا
تشرینی یهکهم 23, 2025 16:42 Asia/Tehran
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) باسی گرتنی یەکێک لە گرینگترین سەرکردەکانی داعشی کرد لە ناوچەدا لەئاکامی ئۆپڕاسیۆنێکی ئاسایشی.
هەسەدە ڕایگەیاند کە ئەو ئوپڕاسیونە ڕوژی ڕابردوو لە ناوچەیەکی ئاوەدان لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەڵەب ئەنجامی گرتووە وبەهۆیەوە ئەحمەد خەلەف حسێن قوڵبەست کرا . هەروەها هەسەدە ڕایگەیاند کە ئەو ئۆپڕاسیۆنە دوای کونتڕوڵ کردن و پێ و شوێن گرتنی زانیاریگەلی وردی جم و جوڵی تروریستی ئەنجام درا و هێزەکانی سووریای دیموکراتیک توانیان پەلامار بکەنەسەر حەشارگەی ناوبراو و ئەو تیروریستە قوڵبەست بکەن . هەسەدە گەڕان و پێوشوێن گرتنی شانە نووستووەکانی گرووپی تیروریستیی داعش بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامی ناوچە و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان بەردەوام دەکا.