بەردەوامیی دەستدرێژی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاکی سوریا و بێدەنگی حکومەتی کاتیی جۆلانی
هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ جارێکی دیکە درێژەیان دا بە هێرشەکانیان بۆ سەر خاکی سوریا و داگیرکردنی ناوچەکانی دیکەی قونەیتەرە، لە کاتێکدا حکومەتی کاتی جۆلانی لەم بارەیەوە بێدەنگ بووە.
سەرچاوە خۆجێییەکان لە پارێزگای قونەیترەی سووریا، ڕایانگەیاند کە گرووپێک لە هێزەکانی ڕژێمی زایۆنی کە لە پێنج ئۆتۆمبێل پێکهاتبوون، هێرشیان کردە سەر گوندی سەمدانییەی ڕۆژهەڵاتی لە نزیکی پارێزگای قونەیته رە. ئەم سەرچاوانە بە ئەلمەیادینیان ڕاگەیاندووە کە ئەو پارێزگایە لە مێژە شاهیدی فڕینی چڕ و پڕی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی زایۆنیستی بووە و تا ئێستاش حکومەتی کاتیی جوڵانی هیچ کاردانەوەیەکی نیشان نەداوە. هەروەها هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنیش بەرەو گوندی ئەلحەمیدیە لە باشووری قونەیتەرە پێشڕەوییان کرد و بە کەرەستەی ئەندازیاری قورس کە لە دوو ئامێری کونکردن و بولدۆزرێک و بارهەڵگرێک پێکهاتبوون، چوونەتە ناوچەکە و ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانیان بۆ لەناوبردنی ١٠٠ هێکتار زەوییە سروشتییە پارێزراوەکانی باکووری قونەیتەرە ئەنجامدا. بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، هێزە زایۆنیستییەکان پەلاماریان کردووەتە سەر خاکی سووریا و هەوڵی دامەزراندنی خاڵێکی چاودێری سەربازییان داوە لە گەورە ڕێی ئەلسەلام کە تەنیا نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر لە دیمەشقەوە دوورە. لەم ئۆپەراسیۆنەدا هێزەکانی زایۆنی لە میحوەری تل کروم جەباوە بە هەشت ماشێنی سەربازی، نەفەر هەڵگرێکی تریکس و دوو تانک پێشڕەوییان کرد. دوای چەند کاتژمێرێک ئەم هێزانە چوونە ناو شاری وێرانکراوی قونەیتەرە و لە هەمان کاتدا گرووپێکی دیکەی هێزەکانی زایۆنیستی هێرشیان کردە سەر گوندی ئۆفانیە لە نزیکی قونەیتەرە. لە لایەکی دیکەوە هێزەکانی زایۆنی هێرشی ئاسمانی و تۆپخانەیان بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی سوریا لە باشوور و دەوروبەری دیمەشق زیاد کردووە. بێدەنگی حکومەتی کاتیی جۆلانی لە بەرامبەر ئەم هێرشانەی ڕژێمی زایۆنی لە کاتێکدایە کە دانوستانە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی لایەنی زایۆنی و سووری بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ سنوورەکانی باشووری سووریا بێ ئەنجام بووە.