ڕفاندن و کوشتنی شاروومەندانی سووری لەلایەن ڕژێمی زایۆنییەوە
ناوەندی خەیام تایبەت بە هێزبەخشین بە قوربانییانی ئەشکەنجە لە سوریا ڕایگەیاند: دانیشتووانی ئەو گوندانەی کە لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە، ڕایانگەیاندووە کە سوپای تیرۆر شاروومەندانی سووریی ئەم ناوچانە دەڕفێنێت و دەیکوژێت، حکومەتی جۆلانیش هیچ کاردانەوەیەکی نییە بەرامبەر بەم مەسەلەیە.
ناوەندی خەیام ئاماژەی بەوە داوە کە بەپێی ئەو پەیام و بەڵگانەی دانیشتووانی گوندە تازەداگیرکراوەکانی سوریا خستوویانەتەڕوو، ترساندن و ڕفاندن و هەروەها کوشتنی شاروومەندانی سووری لەم ناوچانە لەلایەن هێزی سەربازی ڕژێمی زایۆنییەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت، لە کاتێکدا کە حکومەتی کاتی جۆلانی لەم بارەوە بێدەنگەی کردووە و تەنانەت میدیا ناوخۆییەکانی سووریاش ڕێگەیان پێنادرێت کە بەڵگە سەبارەت بەم جەنایەتانەی زایۆنییەکان بڵاوبکەنەوە.ئەم ناوەندە مەدەنی و یارمەتیدەرەی سوریا، بە ئاشکرا کردنی ئەوەی کە هێزی سەربازی زایۆنی پاش داگیرکردنی شاری بەیتجن لە پارێزگای قۆنەیتەرەی سوریا، شاروومەندێکی سووریان لە سێدارەداوە و ژمارەیەکی دیکەیش شاروومەندانیان ڕفاندووە و گواستوونیانەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار، داوای لە نوسینگەی کۆمیساریای باڵای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مرۆڤ، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، خاچی سوور، هێزەکانی ئاشتی پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها کۆمکاری عەرەب کرد کە یارمەتییان بدەن بۆ ڕوونکردنەوەی چارەنووسی کەسانی ڕفێندراو.
 
							 
						 
						