زیادبوونی قوربانیانی پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دەڤەری دیمەشق
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i443076-زیادبوونی_قوربانیانی_پەلاماری_ڕژێمی_زایۆنی_بۆ_سەر_دەڤەری_دیمەشق
میدیاکانی سوریا باسیان لە زیادبوونی قوربانیانی پەلاماری چەکدارانی زایۆنیستی کرد بۆ سەر ناوچەیەک لە نزیک دیمەشق .
(last modified 2025-11-29T11:07:01+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2025 11:31 Asia/Tehran
  • زیادبوونی قوربانیانی  پەلاماری ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دەڤەری دیمەشق

میدیاکانی سوریا باسیان لە زیادبوونی قوربانیانی پەلاماری چەکدارانی زایۆنیستی کرد بۆ سەر ناوچەیەک لە نزیک دیمەشق .

میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، ژمارەی قوربانیانی پەلامارەکەی  ڕۆژی ڕابردووی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ناوچەی بەیت جێن لە نزیک دیمەشق گەیشتە٢٠ کەس . وڵاتانی جۆربەجۆر بە دەر کردنی  بەیاننامە  ڕایانگەیاند کە   دەستدرێژیی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باشووری سووریا و پەلامار بۆ سەر خەڵکی  سیڤیل  قەبووڵکراو نیە و ئیدانە دەکرێت . هەروەها گەلی سوریا ڕۆژی ڕابردوو  بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی دژە زایۆنیستی ئەو  پەلامارەیان شەرمەزار کرد.  وەزارەتی دەرەوەی سوریای سەر بە حکومەتی  جۆلانییش ، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،  پەلاماری هێزە داگیرکەرەکان بۆ سەر ناوچەی بەیت جێن دڕندانە و بە ئەنقەست بووە و بە تاوانی جەنگی تەواو هەژمار کراوە.