دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خاکی سووریا "بێ بڕانەوە" بەردەوامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i443113-دەسدرێژییەکانی_ڕژێمی_زایۆنیستی_بۆ_سەر_خاکی_سووریا_بێ_بڕانەوە_بەردەوامە
سەرچاوە هەواڵییەکانی سووریا باسیان کرد لە درێژەی دەسدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە و ڕ ایانگەیاند کە زایۆنییەکان درێژە ئەدەن بە سیاسەتی دەسدرێژکارانە و پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ.
(last modified 2025-12-01T10:12:04+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 01, 2025 13:07 Asia/Tehran
  • دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خاکی سووریا

سەرچاوە هەواڵییەکانی سووریا باسیان کرد لە درێژەی دەسدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر خاکی ئەو وڵاتە و ڕ ایانگەیاند کە زایۆنییەکان درێژە ئەدەن بە سیاسەتی دەسدرێژکارانە و پێشێلکردنی ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ.

سەرچاوە سووریاییەکان ئەمڕۆ ڕایانگەیاند سەربازانی داگیرکەری  زایونیستی  بە تڕوموبیلگەلی سەربازی گەیشتنە ناو خاکی سووریا و لە بەرزایی تەپۆڵکەی ئەبووقوبەیس هەڵکەوتوو لە باشووری  قونەیتەرە جێگیر بوون . هەواڵدەری فەرمیی سووریاش ڕایگەیاند ڕژێمی  زایونی بە دەسدرێژی بۆ سەر ناوچە گوندنشینەکانی قونەیتەرە و دەرعا و پەلامار بو سەر هاووڵاتیان درێژە ئەدەن بە سیاسەتی دەسدرێژکارانە و پێشێل کردنی  ڕێککەوتنی ئاگربڕی ١٩٧٤ . لە پەلامارەکانی  ڕۆژی هەینی  ڕژێمی زایونیستی بو سەر شاروچکەی بەیت جن  لە دەورووبەری دیمەشق لە تێکهەڵچونی  نێوان   دانیشتوانی  ئەو شاروچکە لە گەڵ چەکدارانی ڕژێمی زایونی   سێزدە کەس لە هاووڵاتیانی سووری  شەهید و زیاتر لە  بیست کەسی دیکەش بریندار بوون .