بریندار بوونی ٢ سووریایی بە هۆی تەقەی هێزی زایۆنی
کانونی یهکهم 10, 2025 09:02 Asia/Tehran
سەرچاوە سوورییەکان باسی جموجۆڵی نوێی سەربازانی ڕژێمی زایۆنییان کردووە لە قونەیترە کە لە باشووری سووریا هەڵکەوتووە.
هێزەکانی ڕژێمی داگیرکەر ڕژاونەتە ناو شارۆچکەکانی جەبا، خان ئارنەبە و عەین نووریە لە دەڤەری قونەیترە. ئەم هێزانە بنکەی ڕاگرتن و پشکنینیان داناوە و تەقەیان لە خەڵکی سڤیلیش کردووە و کە بە هۆی ئەو تەقەیە دوو شاروومەندی ئاسایی سووری بریندار بوون. هەواڵدەرییەکانی سووریا هەروەها باسی ئەوەشیان کردووە کە ئەم پەلامارەی داگیرکەران بۆ سەر خەڵکی مەدەنیی سووریا، شەڕ و پێکدادانی لێکەوتۆتەوە.