کانونی یه‌که‌م 08, 2025 20:22 Asia/Tehran
  • مانگرتنی بەرفراوان لە ناوچە کەنارئاوییەکانی سووریا دژی سیاسەتەکانی جۆلانی دەسپێبوو

ئەمڕۆ لە ژمارێک ناوچە لە کەنارئاوەکانی سووریا و ڕوژئاوای حەما لە وەڵام بە بانگەوازەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عەلەوییەکان، مانگرتنی بەربڵاو بەڕێوە چوو .

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە شارەکانی لازقیە، جەبلە، تەرتووس، سافیتە، ئەلدریکیس و بەشێک لە  دەڤەری ڕۆژئاوای حەما، بە تایبەت شاری مەسیاف مانگرتن بەڕێوە چوو  کە شێخ "غەزال غەزال"، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عەلەوییەکان لە سوریا داوای مانگرتنی کردبوو. مانگرتنەکە ئەمڕۆهەشتی دیسەمبەر لە یەکەم ساڵیادی ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد لەو ناوچانەی کە زۆرینەی عەلەوییەکانی سووریا تێیاندا نیشتەجێن، بەڕێوەچووە و بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان؛ چالاکییە گشتییەکان لە بەشێک لەو ناوچانە  کەم تاکورت  ڕاگیران . سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای عەلەوییەکانی سووریا پێشتر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە لە هەشت هەتا دوانزەی ئەم مانگە ، مانگرتنی سەرتاسەری لەو وڵاتە لە کاردانەوە بە فشار و هەڕەشەکانی حکومەتی جۆلانی بە ڕێوە دەچێت. 

سەرپەیڤ