گیرانی شاروومەندانی مەدەنیی سوریا لە لایەن سوپای زایۆنییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i443295-گیرانی_شاروومەندانی_مەدەنیی_سوریا_لە_لایەن_سوپای_زایۆنییەوە
لە درێژەی پێشێلکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باشووری سووریا، هێزەکانی ئەم ڕژێمە چەند هاووڵاتییەکی مەدەنییان لە باشووری قونەیتەرە و ڕۆژاوای دەرعا قۆڵبەست کرد.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 11, 2025 10:26 Asia/Tehran
  • گیرانی شاروومەندانی مەدەنیی سوریا لە لایەن سوپای زایۆنییەوە

لە درێژەی پێشێلکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باشووری سووریا، هێزەکانی ئەم ڕژێمە چەند هاووڵاتییەکی مەدەنییان لە باشووری قونەیتەرە و ڕۆژاوای دەرعا قۆڵبەست کرد.

ڕوانگەی  مافی مڕۆڤی سووریا  ڕایگەیاند، گەنجێکی سووری لە  دەوروبەری گوندی مەشیدە لە باشووری قونەیتەرەی سوریا لەلایەن هێزەکانی سوپای  زایۆنییەوە  دەستگیرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە. پێشتریش  گەشتێکی زایۆنی لە ڕۆژاوای  دەرعا هاووڵاتییەکی بە هۆکارێکی نادیار دەستگیر کردبوو. ئەم گرتن و بردنانە لە ناو خاکی سوریادا و لەبەر چاوی خەڵکی سیڤیل  بووەتە هۆی  ترس و نیگەرانیی دانیشتوانی ناوچەکە.