جموجۆڵی نوێی چەکدارانی ڕژێمی زایۆنی لە گردووپەڕی قونەیتەرەی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i443366-جموجۆڵی_نوێی_چەکدارانی_ڕژێمی_زایۆنی_لە_گردووپەڕی_قونەیتەرەی_سووریا
سەرچاوە سووریاییەکان باسی جموجۆلی نوێی ڕژێمی زایونیستیان کرد لە قونەیتەرە لە باشووری سووریا .
(last modified 2025-12-15T10:32:21+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 15, 2025 14:57 Asia/Tehran
  • جموجۆڵی نوێی چەکدارانی ڕژێمی زایۆنی لە گردووپەڕی قونەیتەرەی سووریا

سەرچاوە سووریاییەکان باسی جموجۆلی نوێی ڕژێمی زایونیستیان کرد لە قونەیتەرە لە باشووری سووریا .

 بە پێی  ڕاپوڕتی سەرچاوە سووریاییەکان؛ سوپای داگیرکەری قودس بە دانانی بنکەی پشکنین لە جادەی "جباتا خەشەب" بەرەو "عەین ئەلبەیزە" لە دەڤەری  باکووری قونەیتەرە دەستیان کرد بە پشکنینی ڕێبواران . بە پێی هەواڵێکی دیکە لێژنەی پێداچوونەوەی ڕاستیەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان چووەتە ناو شاری کویا  لە باشووری سووریا. فەرمانبەریەتی ئەو لێژنەیە تۆمار کردنی حاڵەتەکانی پێشێلکران لە لایەن داگیرکەران لەو پارێزگایە و گرینگی دان بە داخوازییەکانی  دانیشتوانی ئەو ناوچەیەیە . ڕژێمی زایونیستی  لە کاتی  کەوتنی  حکومەتی پێشووی سووریا دەستی کردووە بە پەلامارکردنی بەربڵاو بۆ سەر سووریا و ماوەیەک لەمەوبەریش بە بیانووی لاگری لە  دەروزییەکان ناوچەگەلێک لە دیمەشقیان بوردمان کرد .