کانونی یه‌که‌م 22, 2025 17:56 Asia/Tehran
  • لە حەلەب شەڕ لە نێوان هەسەدە و حکومەتی کاتیی سووریا ڕوویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەردو گەڕەکی "شێخ مەقسود" و "ئەشرەفییە"ـی کوردنشینی شاری حەلەبی سوریا شەڕ لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە هەسەدە و هێزەکانی حکومەتی کاتیی سووریا ڕویدا و بە هۆیە دوو ئەندامی هەسەدە برینداربوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوو ئەندامیان لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری کە گروپێکی سەر بە وەزارەتی بەرگریی حکومەتی کاتیی لەسەر بازگەی "دەواری شیحان" ئەنجامیان دابوو، برینداربوون.

ناوەندەکە جەختی کردەوە کە بازگەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی کاتیی لە دەواری شیحان لە شاری حەلەب، ڕوبەڕوی هێرشێکی چەکداری بوەتەوە کە لەلایەن گروپێکی سەر بە وەزارەتی بەرگریی حکومەتی کاتییەوە ئەنجامدراوە، ئەوەش بوەتە هۆی برینداربونی دوو ئەندامی هەسەدە .

لەلایەکی دیکەوە تەلەفیزیۆنی فەرمیی سوریا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێکدادانی پچڕپچڕ لە نێوان هێزەکانی سوپای سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە دەوروبەری گەڕەکەکانی "شێخ مەقسود" و "ئەشرەفییە" لە حەلەب ڕویدا.

سەرپەیڤ