سکر تێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وشداری دا کە پەلاماردرانی ڕەفەح بە هیچ لەونێ تەحەموڵ ناکرێ و داوای هەنگاوێکی زیاتری کرد لە دوولایەنی شەڕ بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربڕ.
ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکارانی ئەمریکیی لایەنگری فەلەستین لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە، بەردەوامە.
سەرباری زەخت و گوشاری حکومەتەکان و سەرکوتکارییەکانی پۆلیس، خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆکان و چین و توێژە جۆربەجۆرەکانی خەڵکی وڵاتانی جیهان، کۆبوونەوە ناڕەزاییەکانی خۆیان بۆ پاڵپشتی کردنی خەڵکی مەزڵوومی فەلەستین بەڕێوە دەبەن.
ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی خوازیاری بەڕەسمییەت ناسرانی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستین بوو.
کارگێری گشتی ڕیکخراوی تەندروستی جیهانی بەرامبەر بە پەلاماردانی وشکانی ڕەفەح لەلایەن زایۆنیستەکانەوە کە دەکرێ حەمامی خوێن وەڕیبخا وریایی دا.
شەپۆلی ڕاپەڕینی خوێندکارانی زانکۆکانی ئەمریکا و ئەورووپا دژ بە ڕژێمی زایۆنی ، زانکۆکانی وڵاتانی سویس و ئیرلەندیشی گرتەوە.
سێ کەس بە هۆی تەقەتفەنگ لە ئەیالەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا کوژران.
پۆلیسی ئەمریکا لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو نۆسەد خوێندکاری لایەنگری فەلەستین و ناڕازی بەرامبەر کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی غەزە لەلایەن ڕژیمی زایۆنیستیەوەی دەست بەسەر کردن.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی هەنوکەی جیهان ڕایگەیاند کە نیشانەی شەڕێکی جیهانی دیسانەوە سەری هەڵداوە.
وەزیری بەرگری ئەمریکا لەدرێژەی هەڵوێستی دژی ڕوسیایی وڵاتەکەی ڕایگەیاند کە پینتاگۆن ئامادەیە بڕی شەش ملیار دۆلار چەکەمەنی بەڕێکاتە ئۆکراینیا.