سەرۆکی مەکنەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) وتی: لە ڕوانگەی گەلی فەلەستینەوە خۆڕاگری باشترین بژاردەیە بۆ کۆتایی ھێنان بە داگیرکاری.
ئەلجەزایەرو تونێس لە ئاراستەی دژایەتی کردن لەگەڵ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندیی ھێندێک لە ڕژێمە عەرەبییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایونی ڕێگرییان کرد لە پەڕینەوەی فڕۆکەکانی ئەم ڕژێمە.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا بۆ کۆگەی گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بە بۆنەی ڕۆژی نێونەتەوەیی ھاوپشتی لەگەڵ جەماوەری فەلەستین، کۆمەڵگای جیھانیی بۆ بەرنگار بوونەوەی ڕژێمی منداڵکوژی زایونی بانگێشتن کرد.
سکرتێری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی موسڵمان خوازیاری ئامادەکردنی گەڵاڵەیەکی ستراتژی بوو بۆ بەرنگار بوونەوەی داگیرکاریی ڕژێمی زایونی و ڕزگترکرانی فەلەستین.
بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) گەشتی نھێنیی «بنیامین ناتانیاھۆ»ی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بۆ عەرەبستانی بە پڕمەترسی زانیوە.
«خەلیفە بن سەلمان ئالی خەلیفە» سەرۆک وەزیرانی ٨٥ ساڵانی بەحرەین ماڵئاوایی لەژیان کرد.
وتەبێژی دەوڵەتی عێراق وتی: بەغدا لەگەڵ تەلەبیب دا ڕێک ناکەوێت و بەرزدەوام پشتگری لەگەل و ئارمانجی فەلەستین دەکات.
مەرجەعی شێعەکانی بەحرەین، کێشەی فەلەستین، ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایونی و تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنای لە جیھاندا بە سێ بەڵای گەورەو تاقیکردنەوەی چارەنووس ساز بۆ مرۆڤ زانی.
سی و چوارەمین کۆنفرانسی نێونەتەوەیی وەحدەت و یەکگرتنی ئیسلامی بە بەشداریی ١٦٧ کەسایەتیی ھەڵکەوتەی جیھانی ئیسلام بە شێوەی ئۆنلاین بەرپا کرا.
موفتیی سوڵتان نشینی عوممان دۆستایەتی و پەیوەندی بڕێک لە وڵاتنی عەرەبی لەگەڵ ڕژێمی زایونیی بە پێچەوانەی فەرمانی ئیلاھی زانی.