سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی بەردەوامیی ھاوکاریی ھەواڵگرییانە لە نێوان ئانکاراو تەلەبیب، ھیواداریی خۆی لەبارەی چاک بوونەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ڕژێمی زایونی ڕاگەیاند.
حکومهتى ههرێمی کوردستان ڕهتیدهکاتهوه هیچ ئیسرائیلیهک له ههرێم بوونى ههبێت یان هیچ بەرژەوەندییەکی ئیسرائیل لەو هەرێمە ببێت.
مێدیایەکی زایۆنی رایگەیاند ، ئەرتەشی ئەم رژێمە ھیچ فەرمانێکی لە بارەی ئامادەیی بۆ شەڕ لە دژی ئێران تا بەر لە ھاتنەسەرکاری سەرۆکی نوێی ئەمریکا وەرنەگرتووە .
کۆمەڵێک لە ناڕەزایان وێڕای گرد بوونەوە لە بەردەم باڵوێزخانەی فەرەنسا لە تەلەبیب، سوکایەتی کردنی سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە کەسایەتیی مەزنی پێغەمبەری ئیسلامیان ئیدانە کرد.
ڕۆژنامەی واڵ ئیستریت ژوڕناڵی ئەمریکا پەرەدەی لادا لە سەر ناکۆکی نێوان شا و پاشمیری عەرەبستان لە سەر ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکان لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی و نووسی : شا و پاشمیری عەرەبستان لەسەر ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لە گەڵ ڕژیمی زایۆنی ناکۆکیان هەیە .
باسم خەزعەلی ئەندامی سەربەخۆی پەرلەمانی عیراق دەڵێت "گەلی عیراق دژی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانە لەگەڵ ئیسرائیلی داگیرکەر، بەڵام هەندێک لایەنی بەرژەوەندیخواز پێچەوانەی ئەو بۆچونە بیردەکەنەوە".
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، لە درێژەی ھەڵوێستە دژە ئێرانیەکانی خۆی بانگشەی ئەوەیکرد ئیمارات و ئیسراییل بە رێککەوتنێک گەیشتوون بۆ پێکھێنانی ھاوپەیمانیی دژی ئێرانی.