-
وشداری عەراقچی لەحاند هەڵمەتەکانی ئاڵای درۆینەی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچە
تهمووز 31, 2026 17:50وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، میسری بە هاوڕێ و هاوبەشی گرنگی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناو برد و وشداریدا لەحاند هەڵمەتەکانی ئاڵای درۆینەی ڕژێمی زایۆنی لە ناوچەکە.
-
گورزی قورسی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سوپای جەنایەتکاری ئەمریکی
تهمووز 30, 2026 13:59وەک وەڵامدانەوەیەک بە دەسدرێژییەکانی ئەمریکا بۆسەر خاکی ئێران، هێزە ئێرانییەکان بریتی لە؛ هێزەکانی سپا، ئەرتەش، هێزی دەریایی و هێزی هەوا-فەزا لە زنجیرە هەڵمەتێکدا، بنکە جیاجیاکانی دەسدرێژکارانی ئەمریکیان لە وڵاتانی دەڤەری کەنداوی فارس بەئامانج گرت.
-
عەراقچی: هاوکاری و هەوڵی دیپلۆماسییانە پێویستە بۆ دامەزرانی ئارامی لە ناوچە
تهمووز 28, 2026 17:23وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندیی تەلەفۆنیی جیاجیادا لەگەڵ هاوشانی عومانی و سعودیی خۆی، جەختی کرد لەسەر پێویستیی بەهێزترکرانی هاوکارییەکان و پێشخستنی هەوڵی دیپلۆماسییانەی هاوبەش بۆ دامەزرانی سەقام و ئارامی لە ناوچەکەدا.
-
تێپەڕین بە هۆرموزدا ئێستایش هەر لە ڕێگاکەی ئێرانەوەیە
تهمووز 28, 2026 16:59بەپێی داتاکانی گروپی دەیتا و زانیاریی تایبەت بە کەشتیوانی ناسراو بە ماریسکس (Marisks)، نزیکەی هەر هەموو ئەو کەشتیانەی لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون، ڕێگای دیاریکراوی ئێرانیان بەکارهێناوە و هیچیان ڕێگا باشوورییەکەی نزیک کەناراوەکانی عومانیان بەکارنەهێناوە کە ئەمریکا پڕوپاگەندەی بۆ دەکات.
-
ئامادەیی ژێرخانەکانی گواستنەوەی تەمەرچین بۆ گواستنەوەی بێبەرامبەری زیارەتکاران
تهمووز 28, 2026 16:23بەڕێوەبەری ڕێگاوبان و گواستنەوەی جادەیی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بە ئاماژە بە گواستنەوەی بێ بەرامبەری زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنی لە ڕێگای ورمێوە هەتا ترمیناڵی سەرسنووریی تەمەرچین، راشیگەیاند کە لە سنووری تەمەرچینیشەوە هەتا پێشانگاکەی هەولێر کە تەرخاندراوە بە میواندارێتی کردنی زیارەتکارانی ئەربەعین، گواستنەوەی زیارەتکاران بێ بەرامبەر دەبێ.
-
کوژرانی چوار ئەندامی تاقمۆکەی تیرۆریستیی پەژاک لەسنوری بانە
تهمووز 27, 2026 17:50سەرکردایەتی هێزی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران باسی تێکشکێندرانی تیمێکی تیرۆریستیی سەر بە تاقمۆکەی پەژاکی کرد لە سنورەکانی شاری بانە.
-
ئیسماعیل بەقائی ڕوو لە سەرۆک وڵاتانی ئوروپایی؛ ئایا شەهیدکرانی زارۆکانی میناب بەشێک نییە لە پێشێلی مافی مرۆڤ؟
تهمووز 27, 2026 17:30وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وێڕای ئاماژە بە جەنایەتەکانی رژێمی منداڵکوژی ئەمریکاو رژێمی زایۆنیستی لە ئێران، لە جاڕدەرانی مافی مرۆڤی ئوروپایی پرسی، چلۆنە کە کوشت و بڕی خەڵکی ئێران هەستی مرۆڤ دۆستانەتان ناجوڵێنێ؟
-
زولقەدر: تەقەکردن و هێرشەکان هەتا خۆبەدەستەوەدانی بەتەواوەتی دوژمن بەردەوامە
تهمووز 27, 2026 17:27سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند: تەقەو ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکان هەتا تەسلیمبوونی بەتەواوەتی دوژمن و سەندنەوەی تۆڵەی خوێنی شەهیدان درێژەی دەبێ.
-
خۆپیشاندان لە بەرلین بۆ پشتگریی لە فەلەستین، لوبنان و ئێران
تهمووز 27, 2026 17:15بەسەدان کەس لە خەڵکی ئەڵمانیا بە ڕێپێوان لەسەر شەقامەکانی بەرلین، هاودەنگییان دەربڕی لەگەڵ گەلی فەلەستین، لوبنان و ئێراندا.
-
پاڵەوانیی هەڵبژاردەی بالەی ئێران لە کێبەرکێکانی بالەی کەناردەریای ئاسیای ناوەندیی
تهمووز 27, 2026 16:24هەڵبژاردەی نیشتمانیی بالەی کەناردەریای ئێران بە شکست هێنان بە خەنیمەکان، دوو میدالیای زێڕ و برۆنزی لە ڕکابەرییەکانی ئاسیای ناوەندی بەدەست هێنا.