-
گاردیەن لەقاوی دا: ئاستی وردبینی و هێزی وێرانکاریی مووشەکەکانی ئێران بەرز بووەتەوە
تهمووز 25, 2026 18:26رۆژنامەی ئینگلیزیی گاردیەن نووسی کە هەڵمەتی مووشەکیی ئەم دواییەی ئێران بۆسەر ئامانجەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وەک وەڵامدانەوە بە دەسدرێژییەکانی دوژمن، دەریدەخا کە نەک هەر توانای ئێران کەمی نەکردووە، بەڵکوو وردبینی و هێزی وێرانکاریی مووشەکەکان بەرزیش بووەتەوە.
-
جۆزێپ بۆرێل؛ شەڕ دژی ئێران، شکستی تەواوەتی لێکەوتەوە
تهمووز 25, 2026 18:23بەرپرسی پێشووی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا وتی: شەڕی دەسدرێژکارانەی بەرەی ئەمریکی-زایۆنیستی دژی ئێران لەهەر روانگەیەکەوە بووەتەهۆی شکستێکی تۆکمەو تەواو بۆ دەسدرێژکاران.
-
عەراقچی: هەر دەسدرێژییەک بۆ سەر ئێران، بەرەوڕووی کاردانەوەی بەرگریکارانە دەبێتەوە
تهمووز 25, 2026 11:22وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هاریکاریی شانگهایدا لە قرقیزستان پێیداگرت: ئێمە سەرچاوەی هەرچەشنە دەسدرێژیی بۆ سەر گەلی ئێران بە ئامانجی ڕەوا دەزانین بۆ کرانەئامانج لە لایەن هێزە چەکدارەکانمانەوە.
-
بەقایی ڕوو لە ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس و ئۆردۆن: بەشداری لە هێرشی سەربازیی بۆ سەر ئێران بە مانای دەسدرێژییە
تهمووز 25, 2026 10:46وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە پەیامێکدا خوازیاری وەڵامدانەوەی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداوی فارس بوو سەبارەت بە هاوکارییان لەگەڵ ئەمریکا لە دەسدرێژیی سەربازیی بۆ سەر ئێران.
-
بەردەوامیی وەڵامی سپا و ئەرتەشی ئێران بە دەسدرێژییەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا
تهمووز 25, 2026 10:10سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەکانیاندا ڕایانگەیاندووە کە هێرشی مووشەکی و درۆنییەکان کردۆتە سەر دامودەزگە گرنگەکان و بنکەکانی سوپای تیرۆریسیی ئەمریکا لە ناوچە، وەکوو وەڵامێک بە دەسدرێژییەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
-
دانپێدانانی ڕۆژنامەیەکی ئەمریکایی؛ نۆژەنکرانەوەی خێرای ژێرخانەکانی ئێران ڕژێمی زایۆنیی پەشۆکاندووە
تهمووز 24, 2026 18:01ڕۆژنامەی واڵستریت ژۆرناڵ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ڕەوتی خێرای نۆژەنکرانەوەی ژێرخانی زیانلێکەوتووی ئێران، ڕژێمی زایۆنیی تووشی سەرسوڕمان کردووە و گومانی لای کاربەدەستانی ئەم ڕژێمە دروست کردووە کە هێرشەکانیان کاریگەر نەبووە.
-
وتووێژی پزشکیان و سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی پەرەپێدانی پێوەندییەکان
تهمووز 24, 2026 08:55سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆکوەزیرانی عێراق بە پێداگری لەسەر پێوەندییە قووڵە مێژوویی، کلتووری، ئایینی و ئەتنییەکانی نێوان دوو وڵات، پێیشیانداگرت لە سەر پێویستی پاراستن و بەهێزتر کردنی ئەم سامانە پڕبایەخە وەک پشتیوانێک بۆ پەرەپێدانی هاریکاریی ستراتژیک.
-
عەراقچی: کێشەمان لەگەڵ ئەمریکا نێوەندگیری نییە، ستراتژیی ئەمریکایە
تهمووز 24, 2026 08:46وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە ئێستاکە لەگەڵ ئەمریکا کێشەی ناوبژیوان و نێوەندگرمان نییە. کێشەمان چۆنییەتی ستراتژیی ئەمریکایە؛ ستراتژیی نائاوەزمەندانە، زێدەخوازانە و زاڵێتخوازنەی ئەم وڵاتە کە بە هۆی کاردانەوەی هێزمەندانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران تووشی کێشە بووە.
-
بەردەوامیی وەڵامدانەوەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەسدرێژیی بێبڕانەوەی ئەمریکا
تهمووز 24, 2026 08:15سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وەڵامی دەسدرێژییە بێبڕانەوەکانی ئەمریکا بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران چەندین سیستەمی مووشەکی و کۆگای چەکەمەنیی سوپای تیرۆریستی ئەمریکایان لە ناوچەکە تیابرد.
-
بەقایی : ئەمریکا خەریکی ئاسایی کردنەوەی جەنایەتی جەنگییە
تهمووز 24, 2026 08:02ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : ئەمریکا خەریکی ئاسایی کردنەوەی جەنایەتی جەنگییە.