میدیاکان ڕاپۆڕتیان دا دوانیوەڕۆی دوێنێ فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری F-35ی ئەمریکی لە بنکەی هێزی ئاسمانی ئیلسۆن لە ئالاسکا کەوتە خوارەوە. فڕۆکەوانەکە پێش کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە خۆی خستە دەرەوە .
بە هۆی تەقەیەک لە ئەیالەتی ئیندیانا هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ئەمریکا سێ کەس کوژران و دوو ئەفسەری پۆلیسیش بریندار بوون.
گۆڤاری تلێگراف وای بڵاو کردەوە کە سەرباری فەرمانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ گۆڕینی ناوی کەنداوی مەکسیک بۆ کەنداوی ئەمریکا، ئینگلتەرا ئەم ناوە بە فەرمی ناناسێت.
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، وەک بەرپرسی دامەزراوەی چاودێر بەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنە ئەتۆمییەکان، وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێشوو دەتوانێ ئیلهام بەخش و مۆدێلێک بێت بۆ ڕێککەوتنی نوێ لەگەڵ ئێران.
فرانچسکا ئەلبانیز، ڕاێپورتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین، لە پەیجی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دا کاردانەوەی بەرامبەر بە کردەوە تاوانکارییەکانی ڕژێمی زایونی لە کەرتی ڕۆژئاوا نیشاندا.
پۆلیسی لەندەن لە درێژەی سیاسەتی سەرکوتکارانەی دژ بە پشتیوانانی فەلەستین زیاتر لە ٧٠ خۆپیشاندەری قۆڵبەست کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کردەوەکانی ئۆکراین دژ بە خەڵکی مەدەنی کۆڕسکی شەرمەزار کرد.
گەورەترین مانۆڕی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتڵانتیکی باکوور (ناتۆ) لە ساڵی ٢٠٢٥ لە ئەمڕۆوە دەست پێ بووە و بڕیارە نزیکەی یەک مانگ و نیم بەردەوام بێ.
دوابەدوای مانگرتنی فەرمانبەرانی هێڵی ئاسمانی و ئاسنەڕێی بەلژیک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پرۆژەیاسای گۆڕانکاری لە مووچەی خانەنشینی تۆڕی گواستنەوەی ئەم وڵاتە ئەورووپایە تەواو پەکی کەوتووە.
بەرپرسی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری ڕاگیردرانی شەڕی ڕژێمی زایۆنی دژ بە کەرتی غەززە بوو کە زیاتر لە پازدە مانگە بەردەوامە.