وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە ئامادەیی تاران بۆ چارەسەریی کێشەی قەرەباغ گوتی ، ئێران گەڵاڵەیەکی ئامادە کردووە تا شەڕی نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمەنستان هەرچی زووتر کۆتایی بێت .
راوێژکاری سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بانگەشەی ئەوەی کرد سەرۆکی خۆناودێری قەرەباغ لە ئەنجامی پەلاماری ھێزەکانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە بریندار بووە .
روانگەی سووی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە هەواڵێکدا رایگەیاند کرد کە ٣٦ چەکداری سەر بە سووریا لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوو لە ناوچەی قەرەباغ کوژراون.
حکومەتی سوریا هۆشداری دایە تورکیا لەهەمبەر دەستێوەردانی لەشەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا و رایگەیاند، دەستێوەردانی ئەنقەرە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای وشداری دان بە لایەنە تێکهەڵچووەکان لە پرسی قەرەباغ جەختی کردەوە هیچ جۆرە دەسدرێژی لە لایەن هەرکام لە لایەنەکانەوە لە ناوچەی بۆسەر خاکی ئێران تەحەموڵ ناکرێت .
وەزیرانی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕووسیا لە بارەی ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەکەوە وتووێژیان کرد.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وشداری دایە لایەنە سێھەمەکان لە بارەی دەستوەردانیان لە تێکھەڵچوونەکانی ناوچەی «قەرەباغ»و توندوبوونەوەی گرژی لەم ناوچەیە.
وەزیرانی دەرەوەی ڕووسباو تورکیا لە بارەی تێکھەڵچوونەکانی «قەرەباغ»ەوە وتووێژیان کرد.
سەرۆک کۆماری فەرەنسا، تورکیای بە گواستنەوەی جەنگاوەری بیانی و بەرکرێگیراو لە سووریاوە بۆ ناوەچی قەرەباغ بەمەبەستی داکۆکی کردن لە ئازەربایجان تۆمەتبار کرد.
قایم قامی شارستانی « خودا ئافەرین»ی ئێران ڕایگەیاند: دوابەدوای تێکھەڵچوونی ھێزەکانی ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان لە ناوچەی قەرەباغ، لە بەیانیی ڕۆژی دوو شەممەوە ھەتا ئێستا پێنج گولەھاوەنی لایەنە تێکھەڵچووەکان لە ناوچە سەرسنوورییەکانی ئێرانی داوە.