هاوکات لەگەڵ بڕیاری نوێ ئەمریکا بۆ دەرکردنی موڵەتنامەی کەڵک وەرگرتنی ئوکراین لە چەکی دوور مه ودای ی ئەمریکایی و پەرەسەندنی ئەگەرەکان لەحاند توند بوونەوەی بارگرژیەکان لە شەڕی ئوکراین نرخی نەوت ئەمڕۆ لە بازاڕە جیهانیەکان بەرز بووەوە
نرخی هەربەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوورئەمڕۆ بە یەک دوڵاروچل سێنت قەبارەی سەتی ١.٩٢بەرزبوونەوە گەیشتە ٧٤دوڵارو٢١سینت
لە کەمتر لە چەند خولەک نرخی نەوت لە سات و سەودای ئەمشەو ، زیاتر لە سێ دۆلار بەرز بوویەوەو لە کەمتر لە چەند خولەکدا تێچووی ئەمریکا بۆ پڕکردنەوەی پاشەکەوتە ستراتیژیکیەکانی بۆ یەک ملیار دۆلار بەرزتر کردەوە.
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لەمیانی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەیاندا بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەنیازن 10 ناوچەی گەڕانی غاز پێشکەش بە کۆمپانیا ئەمریکییەکان بکەن بۆئەوەی وەبەرهێنانی تێدا بکەن.
سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵى دادگەریی لە پەرلەمانى عێراق دەڵێت "عێراق داوا دەکات بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێم کەم بکرێتەوە بۆ ١٥٠ هەزار بەرمیل و تەسلیمی سۆمۆی بکەن بۆ هەر بەرمیلێکیش ٧٠ دۆلار حساب دەکەن، بەڵام هەرێم ئامادە نییە ئەو کارە بکات خۆى بەرمیلى بە ٢٠ دۆلار دەفرۆشێت".
عەلی حەمە ساڵح - نوێنەری پێشووی پەرلەمانی کوردستانی عێراق
نوێنەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرڵەمانی عێراق وتی : هەرێمی کوردستانی عێراق بە ئاگاداری حکومەتی فیدڕاڵ هەروا درێژە ئەداتە هەناردەی نەوتی خۆی بۆ تورکیا.
کۆمپانیای گەڵف کیستۆن لهڕاپۆرتێکی ورددا فرۆشتنی نەوتی مانگی ڕابردوی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات، ئەوەش یەکەمجارە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی دان بەفرۆشتنی نەوتی هەرێم دوای ڕاگرتنی هەناردەکردنی نەوت بنێت.
ئەندامی کۆمیسیۆنی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق وتی: حکومەتی عێراق پێویستی بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان نییە، عێراق ئێستاکە نەوتی دیاریکراو لە لایەن ئۆپێکەوە هەناردە دەکات.
ماوەی چەن ڕۆژێکە شاندێکی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ئێپیکور لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق خەریکی دانوستانن لە سەر مەسەلەی دەسپێکرانەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانن، وەزیری نەوتی عێراق لەم بارەوە وتی: لە دانوستانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان سەبارەت بە هێڵی بۆریی نەوتی عێراق- تورکیا پێشکەوتنی باشمان هەبووە.