ئیستیفان دوجاریک وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دوێنێ هەینی ڕایگەیاند درێژەی ژینوساید کردن لە غەزە قەیرانی مرۆیی لە غەزەی نالەبارتر کردووە
فواد حسین وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند ڕژێمی زایۆنیستی بە ڕاشکاوی هەڕەشەی لە عێراق کردووە و حکومەتیش ڕێ و شوێنی پێویستی لەو بوارە دا گرتووەتە بەر
یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند : بنکەی ئاسمانیی نواتیمی زایۆنیەکان لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو بە مووشەکی واوە دەنگی فەلەستینی 2 کراوەتە ئامانج
بەحرەینیەکان شەوی شەمە بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە خەڵکی غەزە و لوبنان و بۆ ئیدانەکردنی جەنایەتەکانی زایۆونیەکان ڕێپێوانیان کرد
شارەکانی داگیرکراوی حەیفا، نەهاریە، سەیدا، سەفەد، کریات شمونە و شۆێنی کۆبوونەوەی هێزی داگیرکەر لە دێر میماس، ئەلخەیام، تەل نەهاس، زەرعیت کرانە ئامانجی هێرشەکانی خۆڕاگری لوبنان.
لایەنگرانی فەلەستین و لوبنان بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانێکی بەربڵاو لە بەردەم نوسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە تاراندا، خوازیاری وەدەرنرانی ڕژێمی زایۆنی لە نەتەوە یەکگرتووەکان بوون.
فەرماندەری گشتیی سپای پاسدارانی ئێران وتی: ئەم ڕۆژانە کەس لە ئیسراییل هەست بە ئارامی و ئەهوەنی ناکات و هەموو لە پەناگەدان و دوژمن تەواو تۆقاوە.
بزووتنەوەی حیزبوڵای لوبنان بە دەرکردنی بەیاننامەگەلێک ڕایگەیاند ؛ شوێنی کۆبوونەوە و کەرەستە جەنگییەکانی هێزی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیی لە باشووری لوبنانی داوەتە بەر هێرشی تۆپخانەیی و مووشەکی.
خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق ئامانجێکی ستراتژیکی لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو بە درۆن پێکا.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانیی ئینگلیز لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند کە ئەم وڵاتە بڕیاری دیوانی نێودوەوەتیی داد سەبارەت بە گرتنی سەرۆک وەزیران و وەزیری شەڕی پێشووی ڕژێمی زایۆنی جێبەجێ دەکا.