-
ئەمریکا دیسان دەستی برد بۆ پاشەکەوتی ستراتیژیکی نەوت
تشرینی یهکهم 24, 2026 18:57ئەمریکا دیسان خەریکی بەکارهێنانی پاشەکەوتی ستراتیژیکی نەوتی خۆیەتی و ئەمجارە بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەی گەیشتنی نەوت بە پاڵاوگەکانی لویزیانا، ناچار بە بەکارهێنانی پاشەکەوتی ستراتیژیکی خۆی بووە. ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەیش ڕایگەیاندووە کە ئەورووپا بە کەمبوونێکی بێوێنەی پاشەکەوتی گازەوە پێ دەنێتە زستانی ئەمساڵ.
-
بەقایی: هەوڵ بۆ پاراستنی خۆمان دەدەین لە هەر دوو ڕێگای دانوستان و بەرەڤانییەوە
تشرینی یهکهم 20, 2026 17:09وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پرێس کۆنفرانسی هەفتانەی خۆیدا لەگەڵ پەیامنێران لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا کە بە سەرنجدان بە پابەند نەبوونی ئەمریکا ، سوور بوون لەسەر دانوستان بۆ چیە؟ وتی: ئێمە هیچ سوور نین لەسەر دانوستان و لە دووی پاراستنی خۆمانین لە هەردوو ڕێگای دانوستان و بەرەڤانییەوە.
-
عێراقچی ڕوو لە نەتانیاهو: ئێمەش کاری تەواونەبوومان لەگەڵ تۆدا هەیە
تشرینی یهکهم 19, 2026 16:52وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانی دژە ئێرانیی سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنیستی، وێڕای هۆشدارییدان لەبارەی شوێنهاتەکانی هەرچەشنە کردەیەکی تازە، وتی: وریا بن، ئێرانیش کاری تەواو نەبووی لەگەڵتان هەیە.
-
ئوروپا لەنێو ئاوری ناڕەزایەتییەکاندا
تشرینی یهکهم 19, 2026 15:03هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان لە فەرەنسا بۆ سەرتاسەری ئوروپا، خەڵک بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر نادادپەروەرییەکان و چوونەسەری تێچووی سووتەمەنی کە لەئەنجامی دەسدرێژیی ئەمریکا بۆسەر ئێران دروست بووە، هاتنەسەر شەقامەکان.
-
پێکنەهاتنی حکومەتی هەرێم لە دوو ساڵی ڕابردوودا، بابەتێکی نامۆیە
تشرینی یهکهم 19, 2026 08:22هۆگر چەتۆ - بەرپرسی ڕێکخراوی پاو بۆ چاودێری هەڵبژاردن
-
وەزیری دەرەوەی ئێران: بۆ بەرەڤانیی لە ئێران، پێشوازیی لە دیپلۆماسیی مەزنانەو شکۆمەندانەش دەکەین
تشرینی یهکهم 18, 2026 17:45وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە لەهەموو کات زیاتر ئامادەیی بەرگرییکردن لەخۆمانمان هەیە، لەهەمان کاتدا ئامادەین بۆ پەیڕەوکردنی دیپلۆماسی بە مەرجێک شەرافەتمەندانەو شکۆدار بێت و مافەکانی گەلی ئێرانیش مسۆگەر بکات. سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی ئێرانیش ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ شەڕخوازیی و سەرکێشیی تازە، پلانێکی وێرانکەرتر لە شەڕەکانی ١٢و ٤٠ رۆژەیان ئامادە کردووە.
-
شەهیدبوونی حەوت کەس لە غەززە لە ٢٤ کاتژمێردا/ ژماری گشتیی شەهیدان گەیشتە ٧٤هەزار و ٤٧٥ کەس
تشرینی یهکهم 18, 2026 17:33هاوکات لەگەڵ درێژەی دەسدرێژییەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە، ژماری گشتیی شەهیدانی ئەو ناوچە گەیشتە ٧٤هەزار و ٤٧٥ کەس. لەلایەکی دیکەوە، تەرمی ٧٥ کەس لە شەهیدانی فەلەستینی کە لە پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی لە دەسپێکی شەڕدا شەهیدبوون، لە مەراسیمێکدا ئەسپەردەکرا.
-
پەنجاودووەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی
تشرینی یهکهم 17, 2026 20:36پەنجاودووەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی ئەمڕۆ لە بەغدا دەست پێ بوو ە وتا سبەی یەکشەممە درێژەی دەبێت و پرسی فەلەستینیش لە سەرووی هەموو بابەتە سەرەکییەکانی ئەم کۆبوونەوەیە دەبێت.
-
وتووێژ و ڕاوێژی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی بەغدا
تشرینی یهکهم 17, 2026 18:17وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی 52-یەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بەغدا لەگەڵ هاوشانەکانی خۆی لە وڵاتانی بەشدار لەم کۆبوونەوەیە دیدار و گفتوگۆی کرد و لەگەڵ ئەوان پەیوەندی دوولایەنە و ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچە و پێشهاتە نێودەوڵەتییەکانی خستە بەر باس و لێکدانەوە.
-
غوڵامحسەین دەرزی: ڕژێمی زایۆنی ڕێز ناگرێت لە مافە نێودەوڵەتییەکان
تشرینی یهکهم 17, 2026 15:02نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: ڕژێمی زایۆنی بەجاران نیشانی داوە کە هیچ ڕێزێک ناگرێت لە مافە نێودەوڵەتییەکان و پرەنسیپەکانی میساقی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان.