خۆ بژێوی وڵات لە بواری بەرهەمهێنانی مادەی سەرەتایی ڕادیو دەرمانەکان
جێگری ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وتی: لە ساڵی ١٤٠٣ کۆمپانیای تەکنۆلۆژیای پێشکەوتە لە دوو بەشی بەرهەمهێنانی ئیزوتۆپە پاوەجییەکان وهەروەها مادەی ناڤۆکیەکان چالاکی خۆیان بە هێز وتوانایی بەردەوام کرد .
بەڕێوەبەری کۆمپانیای تەکنۆلۆژیای پێشکەوتەی ئێران وتی: لە ساڵێک کە تێپەڕی لە بەشی بەرهەم هێنانی ئیزوتۆپەکان بە پیی ڕاپۆرتی پاوەجیی سەرکەوتنی باشمان بەدەس هێناوە وتوانیومانە دەستمان بگات بە بەرهەمهێنانی خۆراکی هیگزافلوراید ئیریدیوم کە بۆ دەرمانی شێرپەنجەی سەر ، مل وسێنگ باشە.
عەلی نەورۆزی وتی: لە ساڵی ١٤٠٣ توانیمان تلوریم دی ئوکساید بەرهەم بینین کە بۆ دیار کردن ودەرمانی شێرپەنجەکانی تیروئید کەڵکیان لیی وەردەگیردرێت.جێگری وزەی ئەتۆمی وتی: لە بارەی چەکی ناڤۆکی دەمانهەوێ هەتا ناوەندی نیشتمانی چەک ببوژینینەوە وهەروەها پرس ومەسەلەکانی هاوپێوەند بە ژێرخانەکان وبیناکانیان لە فەرمانی کار دابنین . نوروزی وتی: گەڵاڵەڕێژیەکان کۆتایی پێهاتووە ئەمساڵ دەچێنە قۆناخی دروست کران ودابینکردنی توکامک ی مام نێونجی ودوای ئەوە ئەچینە ڕیزی چەند وڵاتی هەڵکەوتەی جیهان لە م بەشەدا .
.