رێبەری شۆڕش ، بەرپرسانی بۆ هەوڵدان بۆ یارمەتی گەیاندن بە زیان لێکەوتوانی بوومەلەرزەکە بانگێشت
رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بە دوای روودانی بوومەلەرزە لە رۆژاوای ئێران و گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژمارێک لە خەڵک ، پەیامێکی بڵاوکردەوە .
بوومەلەرزەیەکی گەورە بە پلەی 7.2 ریشتەر کاژێر 9 و 5 خولەک و 35 چرکە بە کاتی خۆجێیی چەندین ناوچەی رۆژاوای ئێران بە تایبەتی پارێزگاکانی کرماشان و کوردستان و چەندین ناوچەی عێراقی هەژاند. لە رۆژاوای ئێران تا ئێستا 141 کەس کوژراون و 648 کەسیش بریندار بوون .
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕرشی ئیسلامیی لەم پەیامەدا فەرمووی : " بە داخ و کەسەری زۆر هەواڵی بوومەلەرزە لە رۆژوای وڵاتم پێگەیشت کە بووەتە هۆی گیان لە دەست دانی ژمارێک لە هاوڵاتیانی خۆشەویست و برینداربوونی ژمارێکی زیاتر و زیانی زۆر ."
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرمووشی : ئەرکی بەرپرسان ئەوەیە هەر لە یەکەم کات و ساتەکاندا بە هەموو هەوڵ و تواناوە بگەنە هانای زیان پێگەیشتوان بە تایبەتی برینداران و دامودەزگا حکومەتیەکان چ سەربازیی و چ ناسەربازیی و هەموو هەوڵ و توانای خۆیان بخەنە گەڕ بۆ یارمەتی گەیاندن بە زیان لێکەوتووان و بنەماڵەکانیان .
بەڕێزیان وتیشی : من لە ناخی دڵەوە ، ئەم ڕووداوە تاڵ و دڵتەزێنە لە گەلی ئێران بە تایبەتی دانیشتوانی ئازیزی پارێزگەی کرماشان و بە تایبەت بنەماڵەی قوربانیان سەرەخۆشی دەکەم و داوا لە خوای تەعالا دەکەم ئەم رەنج و کوێرەوەریە بکاتە مایەی وەرگیرانی رەحمەت و کەرەمی خۆی و سەبر و پشوودرێژیی و خۆڕاگریی گەلی ئازیزمان زیاتر بکات .
رێبەری باڵای شۆڕشی ئسلامیی جەختی کردەوە : لە هەموو ئەو کەسانەی کە دەتوانن بە جۆرێک لە سوک کردنی باری مسیبەتەکە و قەرەبووی زیان کاریگەر بن داوا دەکەم فریای زیانپێگەیشتووان کەون .